تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەتەربۆق
زل، زەلام، نەترەبۆق. [زەبەلاح]
هەربوون
هەرمان، هەمیشەمان. [نەمری، تیانەچوون]
هەربوونی
هەرمانی، هەمیشەمانی. [نەمری، تیانەچوون]
هەربووگە
هەمیشە بووگە. [هەربووە، بێ سەرەتایی]
هەزاربەهەزار
بەرز، بوڵون. [بڵند]
هەورباران
تەڕەهەور. [هەوری پڕ]
هەوهەو و بەربەر
زاراوەی جووتیارانە
پەپەربەن
سینەبەن. [ملپێچ]
چواربەن
قورسی. [کورسی: مێزێکی تایبەت بوو که زستانان ئاگریان دەخسته ژێری و به دەوریدا دەنووستن.]
چوارزربه
چوارقەمچ. [(تاشینی ڕیش و سمێڵ و ئەبرۆ و برژانگ) بۆ نەتک کردن.]
چۆنەربریانی
چەوەندەری لێنراو.
چەربیان
زیایی، زیادی
ڕوودەربایس
ڕووگیر.[پەسەند کردنی کارێک لەبەر کەمڕوویی.]
ڕوودەربایسی
ڕووگیری.[ڕووگیربوون]
ژێرباڵ
[پەنا، ژێرداڵده (خوازەیه.)]
ژێربووڵەو کردن
[کردن بەژێر خۆڵەمێشەوه.]
ژێربەران
ئاسانه. [ژێردەر]
کاربڕ
دادبڕ [کارا، میر]
کاربەدەس
کارڕەس، واڕەس، دادڕەس [سەرپەرست، دادپرس]