تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چرامووشی
دەسەچرا. [چرا فتیله]
چراگەران
ئێواره. [کاتی چرا هەڵکردن.]
چەرانن
لەوەڕانن. [ئاژەڵ بردنه دەشت بۆ ئاڵف خواردن.]
چەراگە
لەوەڕ، وێرت، یۆرت. [لەوەڕگه]
ڕادارانە
باج، ڕاداری.[باجی سەرەڕێ، ماڵیات]
ڕۆژبەرات
ژێربەران
ئاسانه. [ژێردەر]
ژێرزرانی
[ژێرئەژنۆ]
ژێرکراس
[بەرگێکی نەرم کە لەژێر کراسەوە لەبەر دەکرێت.]
کاروانسەرادار
[بەڕێوەبەری کاروانسەرا]
کاسەی زرانی
کڵاوەی زرانی [کاسە ئەژنۆ]
کاکڵەشێران
[ (یاریەکی بەناوبانگی منداڵانە کە یاریکەران دەبنە دوو دەستە، دەستەیەک خۆیان دەشارنەوە و ئەگەر دەستەکەی تر بیاندۆزنەوە دەبێ بە کۆڵ بیانگۆزنەوە)]
کاڵەکە مارانە
[بەری گیایەکە لە شەمامە دەچێت و زۆر تاڵە]
کراس
[جلوبەرگی کورتی پیاوانە. هەروەها: جلوبەرگی درێژی ئافرەتان]
کراس زرێ
[سەر ژەوای لە زرێ درووستکراو]
کراس فانۆس
بەرگ فانۆس، بەرگە چرا [پارچەیەکی مۆم تێساوراوە کە بە دەوری فانۆسدا دەکێشرا هاتا با نەیکوژێنێتەوە]
کراهە
کرێ، مزە، مز[حەقی کار، کرا، ئیجارە]
کراهە دیان
کرێ دیان [پاداشی خواردن، پارەیەک کە پاش میوانداری بە میوانی فەقیری داباخشن]
کراهەپا
ڕێگە، پاڵادڕانە [کرێی ماندووبوونی پێ]
کراویە
زینان، زیرەی ڕۆمی، زیرەی سەوز [جۆرە زیرەیەکە)]