تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دۆ
ماساو، ئاودۆ.[ماستاوی لەمەشکەدا ژەنراو.]
دۆانە[دۆدانە]
کیسە، دۆدانە. [مەشکەی بچووک بۆ دۆ تێکردن]
دۆبرە
بەردی دۆبرە، واتە: مەڕمەڕی خام.
دۆت
کەنیشک.[کچ، کیژ]
دۆخ
تونن.[توون (وەک: تامی بیبەر.)]
دۆخان
داخ، دەرد.(داخودۆخان) [کوڵ و زووخاو]
دۆخە
بە کرێدانی ئاژەڵ بە ماست و دۆکەی، بێچووەکەی بۆ خاوەنەکەی، سووکەڵەی «دۆبخوە»یە.
دۆراجی
تیرەیەکی کوردن.
دۆرنج
دوودی.[درۆژنگ]
دۆزینەوە
پەیدا کردن.[پەیاکردنی ونبوو.]
دۆزەق
جەحەنەم.[دۆزەخ، جەهەننەم]
دۆزەقە
دۆزەخە (ژێرەوەی ئاش کە تۆپەکەی تیا دەسووڕێتەوە.)
دۆس
یار، دڵدار، خوشەویس. چێر، ڕێکۆپێک، چێرومێر.
دۆسی
هاوڕازی.[دۆسایەتی، خۆشەویستی نێوان.]
دۆشاو
دۆشاو خورما
دۆشاومژە
قامکی شادە.
دۆشاوکوڵانن