تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوڕ
مرواری، گەوهەر.[(مرواری گەورە.)]
دوڕ
ئاوێز، سێپاڵوو.[ئاوێزە، بلووری سێپاڵوو. (ئاوێزەی شەمدانی کە سێپاڵووە.)]
دوڕ
زرنگ، دیواندڕ.[دڕ، بێپەروا]
دوڕاج
پۆڕ، زڕەکەو.[زیوەکەو: باڵندەیەکە.]
دوژێن
جوێن، خراو، ناشایستە، ناسزا، دژمان، خوسن.[جنێو]
دوژێن دان
جوێندان، خراو وتن، خوسند ان، باوگەرەبازی،باوکبازی... [جنێو فرۆشتن]
دوژێن فرۆش
خراووێژ، دەم لەق.[جنێوفرۆش، دەمپیس]
دوژەنگ
چین پێشانی.[لۆچگەلی تەوێڵ.]
دوژەنگ یەکدان
برۆترشانن.[ناوچاو تاڵ کردن]
دوگمە
دۆگمە.[قۆپچە]
دوین
وتن، قسەکردن.[دوان، گوتن]
دوینە
دۆینە، دۆین: چێشتێکە.
دوێ
دوێکە.[دوێنێ]
دوێت
کەنیشک.[کچ، دۆت]
دوێردە
قەیچی.[مقەست، دوێرد]
دوێشەو
دوێنی شەو
دوێنێ
دوێکە.[دوێ (وشەیەکی کرماجیە.)]
دوێکە
دوێ.[دوێنێ]
دوێڵ
دێڵە.[تەڵەزمە بەرد.]
دوێڵبەن
دێڵەبەن.[(داپۆشینی دارەڕای سەربان بە تەڵەزمەبەرد.)]