تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دون
چۆک.[(لە سەر ئەژنۆ دانیشتن.)]
دوو
دوان.[ژمارەی پاش یەک.]
دوو
دووچکە، جووچکە.[کلک]
دوو
دوود، دووکەڵ.[کادوو]
دوو ناوگەڵ گرتن
کلک خستنە ناو گەڵ
دوو وەشێن
کلک وەشێن، کلک بە کەفەڵدا دەر.
دووباد
بەنی دووجار بادراو.
دووبارە
هەمیسان، هەمیسانەو، دیسان.[بۆ جاری دووهەم، جارێکی دیکە]
دووبارە بێژیاگ
دووبارە تەقیاگ.[جارێکی دیکە لە بێژنگدراو.]
دووبارەکردن
سەررلەنوێ کردنەوە
دووبەدوو
بێدەنگ.[خەڵوەت کردنی دووکەسی.]
دووبەقیە
دووجار تەقەڵدراو.]
دووبەهەم دان
شۆفاری، چوکڵەشکێنی.[فیتنەیی، دووزمانی]
دووتایی
خەرک (شتێکی جەواڵ ئاسایە لە دار یا لە جەواڵ کە خاک و خشتی لەسەر وڵاخ پێ دەگوێزنەوە.)
دووحاچە
دووشاخە، دوولق
دووخ
خەڕەک: ئامرازێکی ڕستنە.
دووختودووز
دروومان.[دروون]
دوودڵ
دووگومان.[دووشک، دڕدۆنگ]
دوودە
دوورنج، دوودی، دووکەڵ.[قورم، درۆژنگ. کادوو]
دوودەری
ئاقشقە، پەنجەرە.[جۆرە پەنجەرەیەکە.]