تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەرخەسوو
[زڕخا سوو: زڕدایکی بووک.]
زەردەخەنه
زرده، دزەخەنه، لچخەنه. [بزه]
زەهرخەنه
زارخەنه. [پێکەنینی تاڵ. (پێکەنین لە تووڕەییدا.)]
سەرەخەر
خۆسەر [سەرەڕۆ]
سەرەخەر
مڵۆزم [خۆهەڵقوتێن (کەسێک کە لە ناکاو خۆی دەکات بۆ کؤڕێک دا و گفتەگۆیان لێ تێک دەدات)]
سەرەخەر
پۆشەن، پێخەفت [نوێن، دەپۆشەری نوستوو]
سەرەخەر
کەللە، داهۆڵ، مەتەرس [سەری گوێدرێژ کە بۆ تاراندنی گیاندار لە بێستان دەیکەن بەسەر تەختەیەک دا]
شاخەوشاخ
باسکەوباسک [لقاولق (لە لقێکەوە پەڕینە سەر لقێکی تر)]
شاخەی باردار
شاخەی پەیوەن [لقی متوربەکراو]
شاخەی خەفیاگ
کەوشە [توڵکێش کراو (لقی دار)]
شاخەی مێو
تەرز [لقی دارمێو]
شریخەشریخ
چریکەچریک، زریکەزریک، شیتەشیت [قیڕەقیڕ، زیکەزیک، گرمەگرم (دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربونیەتی)]
شکۆفەخەنە
فنقچە، ولچە [خەنە بە شێوەی خونچە دەگرنە دەست و پێ]
شەخەڵ
خڕ، خرپ [بەردەڵان، ڕەقەن، ڕیخەڵان]
شەخەڵ
دڕکوداڵ، جەنگەڵ [شێخەڵ، دارستان]
شەوخەف
جلیسقە [سەدریە: سوخمەی بێ قۆڵی پیاوانە]
شەوخەف
شەوکڵاو [تەقلەی شەو کە بۆ نووستن دەیخەنە سەر]
فرەخەیاڵ
فرەنیاز، پڕ ئارەزوو، نیازمەن [سەر پڕ لە خەیاڵ]
قرتماخەی لووت
کەمێڵە [ (چڵمی وشکەوە بوو)]
قرتماخەی گوێچکە
سمراخە، چڵک گوێچکە [ژەنگی گوێ]