تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جێگەخەرمان
خەرمانگا، خەرمانگه. [(جێ خەرمان)]
مەسخەرە
بلیمەت، تیتاڵ، تەتڵەمیران، گۆبەن، گۆڵمەز، مەخسەرە. [سەتروسەمەرە، گاڵتەجاڕ، جەفەنگ]
مەسخەرەباز
بلیمەت، تیتاڵباز، تەتڵەمیران. [گاڵتەچی، جەفەنگباز]
هەڵەخەرج
دەسبا . [دەسبڵاو]
بەرەخەر
مرۆڤ یا ئاژەڵێک که هەمیشه بێچوویان به مردوویی دەبێت.
سەرەخەر
خۆسەر [سەرەڕۆ]
سەرەخەر
مڵۆزم [خۆهەڵقوتێن (کەسێک کە لە ناکاو خۆی دەکات بۆ کؤڕێک دا و گفتەگۆیان لێ تێک دەدات)]
سەرەخەر
پۆشەن، پێخەفت [نوێن، دەپۆشەری نوستوو]
سەرەخەر
کەللە، داهۆڵ، مەتەرس [سەری گوێدرێژ کە بۆ تاراندنی گیاندار لە بێستان دەیکەن بەسەر تەختەیەک دا]
ژێرەخەر
[ڕایەخ (وەک: فەرش و دۆشەکه.)]