تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاخستن
نشتن، نیشتن ، زوڵاڵبوون، ڕۆشنوبوون [ڕوون بوونەوە.وەک:تا خستنی قوڕاو) ].
قەڵتاخەکۆن
قەلتە، پیر، فەرتووت، قەڵەخە کۆن [پیری لەکارکەوتوو (ئیدیۆمە)]
یاتاخگە
ئیستگا. [ئێستگە، جێگەی وەستان]
ئوتاخ
ماڵ، بەرکە، هۆدە. [ئۆدە، ژوور]
ئوتاخ خەو
خەوگا، خەوگە، خاوگە، خوزگە. [ژووری نووستن]
شەڵتاخ
دەبە، گێچەڵ، تەشخەڵە، چاچوڵە [گەڕ، تەشقەڵە]
قەڵتاخ
[ (دارێک کە لە زین دا بەکار براوە]
یاتاخ
بەننی. [گیراو(وشەیەکی تورکیە)]