تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆیه
[بۆیاخ (کە پێڵاوی پێ بۆیاخ دەکەن.)]
دەس بۆبردن
دەس بردن، دەس بۆ کێشان.[دەست بۆ درێژ کردن.]
ها بۆم.
بە دڵمدا تێپەڕی، هەروەها: هەڵمەتی بۆ هێنام.
پەڕۆی بۆسۆ
پەڕۆی تازه سووتاو بۆ گیرسانەوەی خوێنی برین.
ژن بۆگەن
بۆگەنه. [ژنی بۆن ناخۆش.]
بابۆنه
گوڵ چاوێشه، چاوێشه. [بەیبوونە]
بابۆڵه
مەلۆتکە، قۆناخه. [مەلۆتک، قۆناخ]
بابۆڵەپێچ
قارنج، نەوار. [لەفافەی مەلۆتکه.]
بۆڵەبۆڵ
خوتەخوت. [پرتەپرتی تووڕەیی.]
جۆزبۆیا
جەوزبەوا. [درەختێکه.]
حەبۆل
سووکەڵه ناوی «حەبیبو ڵڵا»یه.
شەوبۆی زەرد
[جۆرە شەوبۆیەکە]
شەکرەبۆرە
[جۆرە برساقێکە بە شەکر دروست دەکرێت]
لەبۆن
بەبۆن، بەبۆنە، بەبیانک. [بەهۆی، بەبۆنەی، بەبیانووی]
لەتەرەبۆق
نەتەرەبۆق، زکزل. [زەبەلاح، سکزل]
نەتەربۆق
زل، زەلام، نەترەبۆق. [زەبەلاح]
هەرکەبۆخوەی
هەرکی هەرکی. (هەرکەس لە بیری خۆیدایە)
هەنگەبۆڵە
هەنگوورە:هەنگی دەغەڵ کە هەنگوین ناکات.(هەنگەڕەشکە)]
چاوبۆق
چاوزاق.[چاوده ڕپه ڕیو.]
کڵاوبۆرگە
پاڵوانە [پاڵوێنە: ئەو کیسەیەی کە شلەمەنی پێ دەپاڵێون]
کڵاوبۆرگە
[جۆرە کڵاوێکە]
گەرمەبۆق
[بۆخی گەرم.]