تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێباز
کەشەک [یاریەکی بەناوبانگە]
شاباز
شاواس، شاواز [باشترین بازی ڕاو]
شۆخیباز
لەودە، گاڵتەباز، تیتاڵباز [گاڵتەچی]
شێوەباز
داوباز، فەنباز، کەڵەکباز، حوقەباز [فێڵباز، فریودەر]
شەوباز
[ئەو کەسەی بە بووکەڵە یاری بیبیجان خانم دەکات]
فێڵباز
فەنباز، داوباز [گزیکار]
فەنباز
فێڵباز، داوباز، کەڵەکباز [فێڵاوی، دەسبڕ]
قەڵباز
باز [قەڵەمباز]
لەنجباز
ڕکن، قینەون، ڕکباز. [کین لە دڵ]
محەلەقباز
سەرمەقولاتباز، سەرمەقولاتچی. [تەقلەلێدەر]
مەسخەرەباز
بلیمەت، تیتاڵباز، تەتڵەمیران. [گاڵتەچی، جەفەنگباز]
نەیزەباز
ڕمباز. [نێزەباز: کەسێک کە لە ڕم بەکار هێناندا ئازایە.]
هاوباز
هاودەس. [ هاوباڵ، هاوکار]
ڕواڵەتباز
ڕووساز.[ڕیاکار (مەراییکەر)]
ڕووباز
ڕواڵەتباز.[مەراییکەر (ڕیاکار)]
ڕیاباز
ڕووباز، ڕواڵەتباز.[ڕووبین، مەراییکەر]
کوچک قەڵباز
فڕکە باز [بەردێک کە بە سەر ئاودا دەیهاوێژن و چەن جار لە ئاوەکە دەدات و هەڵدەستێتەوە]
کوچک قەڵباز خستن
فڕکە باز [ (بەرد فڕێدان بەسەر ئاودا)]