تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاولەمە
[ئاوڵەمە: بێچووی ناوزگ کە هێشتا خۆی نەگرتووە. (بێچووی مرۆڤ یا گیاندار.)]
ئاژاولە
بشێوە، ئاژاوە. [پشێوی]
ئیساولا
لەمەوسا، لەمەولا، لەمەودوا، لەگرەولا، لەگرەودوا. [لە ئێستە بەدواوە].
تاولێهاتن
هەوڵ لێهاتن ، بێ ئارام بوون .[ئوقره لێبڕان]
تاولەمه
ئاگر گەشەوکەر،ئاگر بادەر. [پۆڵ گەشێن: دەفرێکی له تەل دروست کراوی دەسەدار،خەڵوز وپشکۆی تێدەکەن و سووڕی دەدەن تا بگەشێتەوه.]
داولێدەر
داوباز، داوچی.[ئەو ڕاوچیەی داو دەنێتەوە.]
قاولەمە
تاسکەواو [قابلەمە (کاسەی مسین یا ڕاسکەبابی سەردار)]
قاولەمە
[ (زواردنیک کە دەیبەن بۆ دەشت و سەیران، ناوی دەفرەکە لە خۆرکەکە نراوە)]
لاولووسە
بەزەک، ئاڕایشت. [ڕازانەوە]
ناولنگ
ناوپا، ناوگەڵ. [نێوان هەر دوو ڕان.]
ناولەپ
لەپ، ناومشت. [بەری دەست]
ناولەپان
ناوپەلان، ناولەقان، ناوفلێقان، دووفلێقان. [نێوان لقی دوو حاچە. (وەک: نێوان دوو لقی درەخت.)]
هاولەچک
دوو ئافرەتی هاوشان.
چاولێبڕین
پەیڕەوی، چاولێگەری. (چاوی لێ بڕی.) [شوێنکەوتن، چاو لێکردن.]
چاولێدان
به چاوەوه کردن