تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەدەبدان
سەنگینکردن، ئارامکردن، مۆچکردن، مۆچیاریکردن، تەزانن. [ئامۆژگاریکردن. تەمێکردن]
ئەرخەوان
[(دارێکی بەناوبانگە.)]
ئەسپ تالیم دان
فەنتازی، سواری فێکردن. [ڕاهێنانی ئەسپ]
ئەسپەهان
[ئەسفەهان (پایتەختی کۆنی ئێران کە لە ساڵی ((١٧٨٩))ی زایینی دا گوێزراوە بۆ تاران.)]
ئەفتان وخێزان
تەپوکۆ، کەفتن و هەڵسان. [تەپوتل]
ئەفتاوگەردان
چادر، خیوەت. [(ڕەشماڵی بچووک.)]
ئەفشان
شاش، بڵاو. [پەرش، پەخشان]
ئەمان
بەڵام، بەڵان، وەلێ. [ئەمما]
ئەمان
ئەمانە، ئەم کەس گەلە. [ئەڤانە، ئەم نزیکانە: ئاماژە بۆ نزیکی کۆ].
ئەمان
پەنا، هانا، لاڵە، داد. [دەخیلە. هاوار]
ئەمانەت دان
سپاردن. [ئەسپاردن: بە ئەمانەت پێدان، بە ئەمانەت دانان].
ئەنام گیان
[ئازای لە (مێشک، دڵ، جگەر، هەردوو باتوو.)]
ئەنجام دان
بڕینەوە، دوایی هاوردن، ڕێکخستن، سەقام دان. [کۆتایی پێهێنان]
ئەنفیەدان
بڕنۆتیدان. [(جێگەبڕنووتی.)]
ئەوان
[وان]
ئەوان تر
[ئەوانی دیکە]
ئەوزان
وازن. [گۆپکەدەرکردنەوەی دووبارەی درەخت.)]
ئەکوان
دێو، دێوەکەل. [(ناوی دیوێکە.)]
ئەڵقەپێکان
ئەڵقەدان، ئاخڵەدان. پەپکەدان. [(خڕبوونەوە و بازنەییبوونی مرۆڤ یا ئاژەڵ، یا مار.)]