تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاشیپان
لاوانە، باهو. [(دارە درێژەکانی چوارچێوەی دەرگا.)]
لەواشە
لۆچکە، لۆشکە. [ئامرازێکی تایبەتی ناڵبەندە کە دەمی یەکسمی پێ دەفەستیت]
ماشانن
گەڕانن، دەس ماشانن. [دەست گێڕانن بۆ دۆزینەوەی شتێک]
ماشقە
یار، دڵبەر. [گراوی، دۆستی مێیینە]
ماشین
ماکینە، مەکینە، مەنگەنە. [لۆمەێک پارچە و ئامرازکە بۆ ئەنجام دانی کارێک بەیەکەوە بەسراون.
ماشین
قەتار. (قەتار ڕێگەئاسن) [شەمەندەفەر]
ماشە
سیپە، پا. [پەلەپیتکە (وەک: پەلەپیتکەی تفەنگ)]
موباشیر
کاربەدەس. [سەرپەرشت، هەڵسووڕێنەر]
موکاشەفە
دیناو، ویناو. [پەردەهەڵگیران لە نێوان گیانی مرۆڤ و جیهانی نادیاردا]
مڵاشک
ماڵاشوو.
میعمارباشی
گڵکارباشی، ڕەنگ ڕژێن. [خانووساز، ئەندازیار. (وەستای گڵکاران)]
ناشارەزا
نابەڵەد. [نائاگادار، بەرانبەری شارەزا.]
ناشایس
ناشتا
دڵخاڵی. [کەسێک کە لە بەیانیەوە هیچی نەخوادبێت.]
ناشتا
بەردڵ، پێشقلیانی. [بەرچایی]
ناشزە
نافەرمان، خۆسەر. [ناچیزە: ژنێک کە لە فەرمانی شووی سەرپێچی دەکات.]
ناشوکری
ناسپاسی، سپڵەیی، پێنەزانی. [ناشکوری، ناسوپاسی]
ناشۆ
[مەحاڵ، ئەستەم]