تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپ
چاروا. [هەسپ: نێری ماین].
ئەسپ باری
یابوو. [ئەسپی بارکێشان]
ئەسپ تالیم دان
فەنتازی، سواری فێکردن. [ڕاهێنانی ئەسپ]
ئەسپ تەمەڵ
سڵپ، تەڕاڵ. [هەسپی تەوەزەل]
ئەسپ تەڵایی
زەڕی. [ئەسپەشێ، ئەسپی زەرد]
ئەسپ دز
[هەسپ دز]
ئەسپ دووڕەگ
[هەسپی دووتۆمە]
ئەسپ دەوانی
لنگداران. [پێشبڕکێی ئەسپ تاودان].
ئەسپ سواری
فەنتازی، لە کار دەرهاتگ. [ئەسپی ڕاهێنراو]
ئەسپ عیوەزی
یەدەکی. [ئەسپی یەدەگ، ئەسپی سپێر (بۆ نموونە: لە پۆستە خانەدا.)]
ئەسپ فاڵ
مایین بەراز. [ئەسپی فەحل کە مایینی لێ چادەکەن].
ئەسپ چەپەرخانە
[ئەسپی پۆستەخانە]
ئەسپ یاڵ چەرمگ
هۆل. [ئەسپی یاڵ سپی]
دەسبەن ئەسپ
دەسبەن.[پێشبەندی ئەسپ.]
مەیدان ئەسپ وانی
تاختگا، دەرگا. [گۆڕەپانی غارغارێن]
پشت ئەسپ
ئاسیاو ئەسپی
[ئاشی ئاژەڵ: ئاشێک کە بە ئاژەڵ دەگڕێت].
ئەسپار
بێڵ. [پێمەڕە]
ئەسپاو
ئەسپاو
ئەسپاوبەنایی
تفاق هەڕەکاری. [کەرەستەی خانوو دروستکردن (وەک: بەرد، خشت، ستوون. . .)]
ئەسپاوسەفەر
تفاق ڕیگە. [پێداویستی سەفەر]
ئەسپاوماڵ
کەلوپوور، پیتاک، شەنگ، کەلوپەل، خرتوپرت، خڕەوپڕە. [ئەو شتانەی لە ناو ماڵدا کەلکیان لێ وەردەگیرێت].
ئەسپاوچێشت
تفاق، ئەزبیە، چێشتەخوەشە. [داودەرمان، وشەی گیای بۆنخۆشکردنی چێشت، پێداویستی چێشتلێنان (وەک: نۆک، لەتکە، نیسک، ساوەر، بیبار، سەوزە. . .)]
ئەسپڕەس
دەسەناو، ئەسپ ڕێز. [(ئەو مەودایەی کە ئەسپ لە غارێکدا دەیبڕێت.) گۆڕەپانی غارغارێن].
ئەسپە
سورێجە. [سورێژە]
ئەسپەر
ئەسپەرە. [(جێگەپێلە بێڵدا.)]
ئەسپەردە
سپێریاگ، سپەردە. [ئەسپاردە، ئەمانەت]
ئەسپەردەکردن
سپاردن، سپەردەکردن. [بە ئەمانەت دانان. ناشتنی مردوو، بڕینی ڕێگە]
ئەسپەرزە
توخم سفی. [گیایەکە تۆوەکەی بۆ دەرمان بەکار دەهێنرێت].
ئەسپەرە
گێنیۆ. [گیازەرتک کە بەنی پێ ڕەنگ دەکەن].
ئەسپەرەم
ڕەیحان. [ڕێحانە]
ئەسپەناج
جاتەڕە. [ئەسپەناغ: گیایەکە].
ئەسپەناج ڕۆمی
[گیایەکە کە بۆ دەرمان دەشێت].
ئەسپەهان
[ئەسفەهان (پایتەختی کۆنی ئێران کە لە ساڵی ((١٧٨٩))ی زایینی دا گوێزراوە بۆ تاران.)]
جوڕەئەسپ