تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاودۆ
دۆ، ماساو. [ماستاو]
ئاودیان
مینا. [توێژی دەرەوەی ددان].
ئاودەردان
دەڵانن. [تەڕایی دادان (بۆ نموونە: ئاو دەڵاندنی گۆزەی لە گڵ دروستکراو.)]
ئاودەس
ئاوڕێز، کەناراو، چەشمە، نیشتنگە. (خەلا). (قولەتین). [پێشاو. هەروەها: ئاوی پاک لە ڕوانگەی شەرعەوە].
ئاودەم
لیک. [لیق]
ئاوزیان
پێگەیین، زانین، توانین. [پێگەیشتن، فامین، توانایی]
ئاوس
زلپڕ. [سکپڕ، دووگیان]
ئاوسیان
ماسین. [ئاوسان، پەنەمان]
ئاوسەرکەفتن
ئاوپۆش. [ئاوداپۆشین (داپۆشرانی هەر شتێک بە هۆی ئاوەوە.)]
ئاوشار
تاف، تافگە. [تاڤگە]
ئاوقە
تووش، تووشیار، نەوقە. [گیرۆدە]
ئاوقەبوون
توو شهاتن، تووشیاربوون. [گیرۆدەبوون]
ئاولەمە
[ئاوڵەمە: بێچووی ناوزگ کە هێشتا خۆی نەگرتووە. (بێچووی مرۆڤ یا گیاندار.)]
ئاوماڵە
[ئاوماڵک: ئەوچیلکە و پڵوپووشەی لافاو دایەتە کەنار].
ئاومردار
چیامانی، چایمانی، مەردەئارەق. [ئارەقەی ساردی لەش].
ئاومروار
[ئاومرواری: نەخۆشێکی چاوە].
ئاونگ
[مێلاق (ئەو ترێیەی کە بە هۆی پەتەوە یا بە هۆی لقی دارەوە بەیەکەوەی دەبەستن و بە بنمیچی ماڵدا هەڵیداوەسن بۆ زستان.)]
ئاونە
مێڵاو. [لوولەی نێرگەلە.)]
ئاوهەڵچن
[ئاوهەڵمژ]
ئاوهەڵکردن
ئاوگرتن، ئاوداخستن، ئاوداشکانن. [ئاوبەردان بۆ سەر زەوی].