تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
داروینیزمی کۆمەڵایەتی
تیۆرییەکی
کۆمەڵایەتی
و مێژوویییە
کە
لە
لایەن
چارلز داروین (1809ــ1882)
ئاڕاستە
کرا
و
باس
لە
پڕۆسەی گەشەسەندنی سروشتی«جۆرەکان» دەکات.
ناوبراو
لە
کتێبە بەناوبانگەکەی
بە
ناوی
سەرچاوەی
ڕەگەزەکان
،
بۆ
سەلماندنی بونیادی گەشەی بوونەوەرە زیندووەکان، بەپێی
هەندێ
بەڵگە
پێی وابوو
کە
بوونەوەرەکان لەژێر کاریگەریی هەلوومەرجێکی دیاریکراودا گۆڕانیان بەسەرا
دێت
.
بۆ
نموونە
مرۆڤی
بە
بەرهەمی فراژووتن و گەشەکردنی ڕەگەزێکی
مەیموون
دادەنا.
بنیاتی
ئەم
تیۆرییە
لە
باری
مێژوویییەوە،
پابەندی
بنەمای «
خەبات
لە
پێناو
ژیان
»
دایە
.
ئەم
ڕەوتە
لە
سروشتەوە گوازراوەتەوە
بۆ
ناو
ڕەگەز
و نەتەوەکان.
لەم
جەنگەدا «شیاوترینەکان»،
واتە
«بەهێزەکان» دەمێننەوە.
ئەم
تیۆرییە
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و
بەرایی
سەدەی
بیست
،
بووە
بنەمایەکی ئایدیۆلۆجیکی
بۆ
ململانێی زلهێزەکان و دەسپێکێک
بۆ
شەڕی دەسەڵاتداریەتی ئیمپریالیزم.
ئەم
تیۆرییە
لەگەڵ
ڕەگەزپەرستی*
ئاوێتە
بووە
بۆ
نموونە
لەسەر
کەسایەتی
هیتلەر،
پێش
ساڵی 1914 کاریگەریی
دانا
و دواتر بەشێک
لە
فەلسەفەی نازیسمی
پێک
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆسیال داروینیزم
لە
میانەی سەدەی 19 بۆچوونە ژینگەناسییەکانی چارلز داروین
لە
سەر
تیۆرییە سیاسیەکان کاریگەرییان
دانا
. گریمانەکانی داروین
لە
سەر
لایەنە جۆراوجۆرەکانی
ململانێ
تەئکیدیان دەکرد و
پێوەبوون
کۆنترۆڵی
سیاسی
لە
لایەن
کەمینەیەکی
سیاسی
و سیستەمێکی
ئابووری
سەرمایەداری
پاساو بدەن.
سپێنسر و گراهام سامنر،
وەک
پێشەنگی سوسیال داروینیزم، شەڕی
مان
و
نەمان
یان
لە
دۆخ
دەدا
(
واتە
کردوکۆشی گیانلەبەران
بۆ
زاڵبوون
بەسەر
دوژمن
و بارودۆخی وادا
کە
بیانخاتە
مەترسی
لەناوچوونەوە)
بەڵام
لە
لایەکی دیکەوە بیرمەندانێکی
وەک
پارسۆنز و گامپلۆڤیچ و سیاسەتمەدارانێکی
وەک
بیسمارک، چەمبرلێن و ڕۆزڤێڵت
جیاوازی
ڕەگەزی و
زایەند
و پەرەسەندنی
ئیستیعمار
و شەڕیان بەهەند دەگرت و
بە
هۆکاری
ململانێ
و کێشمەکێشی
نێوان
نەتەوە
و گرووپەکانیان دەزانی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
زاراوە
هەر
لەسەرەتاوە مژاوی
بووە
و
تا
ئێستە
بە
ناوچەیەکی جوگرافیایی دیاریکراو
کە
هەمووان لەسەری
کۆک
بن
پێناسە
نەکراوە. پێناسەی
جۆراوجۆر
لە
بارەی
ئەم
ناوچەوە
هەیە
کە
بە
چەند
بۆچوونێک
ئاماژە
دەکەین:
1ــ ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، بریتییە
لە
: وەڵاتانی
ئێران
، تورکیا، قوبرس، وەڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی دەریای
ناوەڕاست
، فەلەستین،
نیمچە
دوورگەی عەرەبستان، ناوچەی دیجلە و
فوڕات
، دەراوی
نیل
(
میسر
و سوودان) و لیبی. (ساڵنامەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
باکووری
ئەفریقا
1987) .
2ــ ناوچەیەک لەنێوان عەرەبستان و هێندستان
کە
ناوەندەکەی
لە
ڕوانگەی ستراتجیستەکانەوە، کەنداوی
فارس
لە
ئەژمار
دێت
. (بیرنارد لووییس، ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
ڕۆژاوا
) .
3ــ ڕۆژهەڵاتی
ناوین
واتایەکی
دانراو
و دڵخوازانەیە
کە
مەبەست
لە
سێ
وەڵاتی
گەورەی
ئێران
و
میسر
و تورکیا و وەڵاتانی عەرەبی
ئاسیا
و ئیسراییل و قوبرسە. (
ژان
پییر درینیک، ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
سەدەی
بیستەم
) .
بەگشتی
بە
لەبەرچاوگرتنی
ئەم
ڕوانگە
و پێناسانە، ئەکرێ
بڵێین
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
ناوچەیەکە
کە
ئەم
وەڵاتانەی
خوارەوە
لەخۆ دەگرێ:
ئێران
، ئەردەن، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی،
بەحرەین
، تورکیا،
سووریا
، عێراق، عەرەبستانی سەعوودی، عەممان، فەلەستین،
قەتەر
، کوەیت، لوبنان،
میسر
و یەمەن.
لە
دوای هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
کۆمارییەکانی سۆڤیەت،
بە
ڕای
هەندێ
زانا
، وەڵاتانی موسوڵمانی ئاسیای
ناوەندی
(ئوزبەکستان، تورکمانستان، قرغیزستان و قازاغستان) و ناوچەی قەفقاز ( ئازەربایجان،
ئەرمەنستان
و گورجستان) دەکەونە بەستێنی «رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ»وە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین
مالکۆڵم ڕیفکیند
وەزیری
دەرەوەی بریتانیا
لە
کۆتاییەکانی ساڵی 1996 لەسەردانێکی
خۆی
بۆ
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
، دامەزراندنی
ئەم
ڕێکخراوەی بەمەبەستی زیادکردنی
متمانە
لەنێوان وەڵاتانی ناوچەکە
پێشنیار
کرد
.
بە
باوەڕی
ڕیفکیند،
ئەو
ڕێکخراوانەی
کە
تا
ئەودەم
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
دامەزرێون نەیانتوانیوە
بە
پێداویستیەکانی ناوچەکە
وەڵام
بدەنەوە.
وێدەچێ
کە
ئامانجی
سەرەکی
لە
دامەزرانی
ئەم
ڕێکخراوە پاڕاستنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و ڕازیکردنی عەرەبان
بە
ئاشتبوونەوە
لەگەڵ
ئیسراییلدا بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنفرانسی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین
ئەم
کۆنفرانسە
لە
مانگی
10ی 1991
بە
دەست
پێشخەری
ئەمریکا
و
بە
ئامادەبوونی
دوو
لایەنی
شەڕ
(
عەرەب
و ئیسراییل)، جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
و گورباچۆف سەرکۆماری ئەوکاتەی
یەکیەتی
سۆڤیەت،
لە
مەدرید پێتەختی ئیسپانیا گرێدرا.
پاش
چەند
قۆناغ
دانیشتن
و
گفتوگۆ
، ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسراییل
پێکەوە
ڕێککەوتنێکی ئاشتییان
لە
بەرواری 13/9/1993
لە
ژێر
سەردێڕی «اعلامیه
اصول
»
بە
ئامادەبوونی
بیل
کلینتۆن سەرکۆماری
ئەمریکا
و وەزیرانی دەرەوەی
ئەمریکا
و ڕووسیە
لە
واشینتۆن
ئیمزا
کرد
. ڕێککەوتنێکی
سازش
لە
نێوان
ئەردەن و ئیسرایلیش
لە
ڕێکەوتی 25/7/1994
لە
کۆشکی
سپی
واژۆ
کرا
.
جێی
ئاماژەیە،
ئیمزا
کردنی
ئەم
ڕێککەوتننامانە
بووە
هۆی
ناڕەزایەتی گرووپە فەلەستینیەکان
لەوانە
،
حەماس
و حیزبوڵلا.