تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 5
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو
سەندوقی نێودەوڵەتی
دراو
، بەشێک
لە
سیستەمی برێتۆن ڤودز
بوو
کە
لە
ساڵی 1944
لە
ئەمریکا
دامەزرا و دواتر
بوو
بە
ڕێکخراوەیەکی
سەر
بە
نەتەوەیەکگرتووەکان و
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
لە
ساڵی 1945
دەست
بەکار
بوو
.
ئەم
سەندوقە
لەگەڵ
بانکی جیهانی گرنگترین دامودەزگەی
پێوەندی
ئابووری
قۆناغی
دوا
شەڕی جیهانی
لە
ئەژماردێن. ئامانجەکانی
ئەم
سەندوقە بریتین
لە
: پەرەپێدانی
هاوکاری
پێویست
لەناو
وەڵاتان، دروستکردنی سیستەمێکی دراویی، پەرەپێدانی
بازرگانی
نێودەوڵەتی، سپاردنی
سەرمایە
بە
سەندوق، بەرزکردنەوەی ئاستی
بەرهەمهێنان
و...
هەر
ئەندامێک
دەبێ
ساڵانە
ئابوونەی ئەندامێتی بدات
کە
بەشێکی
زێڕ
یا
دۆلارە و پاشماوەکەی دراوی ناوخۆیی
ئەو
وەڵاتەیە.
هەر
وەڵاتێکی
ئەندام
پاش
پەسندبوونی
لە
لایەن
دەستەی کارگێڕی سەندوق، دەتوانێ
بۆ
چارەسەرکردنی
گرفتە
داراییەکانی
خۆی
قەرزی کورتخایەن
لە
سەندوقەکە وەربگرێ
بە
مەرجێک
کە
بڕی
قەرزەکە
لە
25% مافی ئەندامێتی زیاتر نەبێت. دەستەی کارگێڕی
کە
لە
دوازدە
ئەندام
پێکهاتووە کاروباری
گشتی
سەندوق
بەڕێوە
دەبەن.
پێنج
کەس
لە
ئەندامانی دەستەی کارگێڕی
لە
لایەن
ئەو
پێنج
وەڵاتەوە
دەبێ
کە
زۆرترین
پشکیان
لە
سەندوقدا
هەیە
و
حەوت
کەسەکەی
دیکە
لە
لایەن
ئەنجومەنی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێن. بەرێوەبەرایەتی و کۆنترۆڵی سەندوق
لە
لایەن
وەڵاتانێکی
وەک
ئەمریکا
و وەڵاتانی پێشکەوتووی ئەورووپاوەیە
کە
زیاترین
دارایی
و ئابوونەی ئەندامەتیان
هەیە
. ئەنجومەنی
گشتی
کۆبوونەوەی ساڵانەی
هەیە
و دەسەڵاتی
خۆی
بە
دەستەی کارگێڕی دەسپێرێ.
ناوەندی
سەندوق
لە
شاری
واشنتۆن پێتەختی ئەمریکایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندوقی گەشەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەم
سەندوقە
لە
ساڵی 1976
بە
شێوەیەکی ئارەزومەندانە
بۆ
ماوەی
دە
ساڵ
بۆ
ژنان دامەزرا
بەڵام
دواتر
لە
ساڵی 1985
ناوی
گۆڕا
بە
سەندوقی گەشەی
ژنانی
نەتەوە
یەکگرتووەکان.
ئەم
سەندوقە
بە
ژنانی
دەستەنگ
و کەمداهاتی وەڵاتانی ڕووەوگەشەسەندن
یارمەتی
دەگەیەنێت و ناوەندەکەشی
لە
شاری
نیۆیۆرکی
سەر
بە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەندیکالیزم
سەندیکالیزم
لە
وشەی لاتینی syndicus
بە
واتای
یەکێتی
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بزاڤێکی
کرێکاری
بوو
کە
لە
1890
لە
فرەنسی
سەری
هەڵدا
بە
مەبەستی ڕادەستکردنی کۆنترۆڵ و خاوەندارییەتی کەرەستەی
بەرهەمهێنان
لە
دەوڵەتەوە
بۆ
یەکێتیە پیشەییەکان.
سەندیکالیزم
،
سیاسەت
وەلادەنێت و
بۆ
خەباتی چینایەتیش
وەک
«کردەوەیەکی پیشەسازییانە» دەڕوانێ و
بە
شتێکی کارامەی دەزانێ. سەندیکالیستەکان
بە
چاوی گومانەوە دەیانڕوانییە ڕۆشنبیرانی سۆسیالیست و یەکگرتنی کرێکارانیان
بە
مەرجی
سەرەکی
سەرکەوتن
لە
هەر
چالاکییەکی پیشەیی دەزانی.
سەندیکالیزم
لە
1907
لە
بەریتانیا بڕەوی
پەیدا
کرد
. بزاڤی
کرێکاری
توندڕەوی
بەریتانیا،
بەم
دروشمە دەیهەویست خاوەنداریەتی ئامرازی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
لە
چنگی
خاوەنداران دەرکێشێ و ڕادەستی یەکێتییەکانی بکات.
سەندیکالیزم
بزاڤێکە
بە
دژی
سەرمایەداری
کە
داواکاری خودموختارییە
بۆ
گروپە کرێکارییەکان و
لە
هەر
چالاکییەکی ڕاستەوخۆی
پیشەسازی
بۆ
ڕووخانی سیستەمی
سەرمایەداری
پشتگیری دەکات.
کەواتە
سەندیکالیستەکان
لەگەڵ
سۆسیالیستەکان
کە
دەیانهەوێت
لە
ڕێی
پەرلەمان
یا
شۆڕش
دەست
بگرن
بە
سەر
حکوومەتدا جیاوازییان
هەیە
. سەندیکالیستەکان
وەک
ئانارشیستەکان،
دەوڵەت
بە
ستەمکار
دەزانن و
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
کاری
تێکدەرانە و مانگرتنی
گشتی
و
ئاژاوە
ئەنجام
دەدەن.
بە
گشتی
ئەم
ڕێبازە، کرێکاران
بە
کۆڵەکەی
سەرەکی
کۆمەڵگە
دەزانێ و
دەبێ
کرێکارانی
هەر
پیشەیەک سەندیکای
تایبەت
بە
خۆیان
دروست
بکەن و ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
دابەشکردن
بە
دەستەوە
بگرن و
دەست
وەردەنە
هەموو
کاروبارێکی
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەوە.
لەم
ڕوانگەوە
کۆمەڵگە
پێویستی
بە
دەوڵەت
نییە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
و شۆڕشی 1917
لە
سۆڤیەت،
سەندیکالیزم
بڕەوی
نەما
و لایەنگرەکانی،
یان
ڕوویانکردە کۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕانەی سۆڤیەت
یان
کەوتنە
ژێر
ڕکێفی دەسەڵاتی
دیموکراسی
ڕۆژاوا
بۆ
بڕەو پێدانی
باری
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
لە
ڕێی
بڵاوبوونەوە
لە
یەکیەتی
پیشەسازی
و
چالاکی
پەرلەمانی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرەسەندنی بەردەوام
بە
مانای
بەڕێوەبردن
و کەڵکوەرگرتنی
بەرێوشوێن
لەسەرچاوەی
سروشتی
و
دارایی
و وزەی ئینسانییە
بۆ
گەیشتن
بە
مۆدێلێکی
مەزاختن
و بەکارهێنانی توانستی تەکنیکی و پێکهاتەی
بەڕێوجێ
بۆ
لابردنی نیازەکانی بەرەی
نوێ
و
داهاتوو
.
پەرەسەندنی بەردەوام، پەرەسەندنێکە
کە
پێداویستییەکانی بەرەی
ئێستە
دابین
دەکات بێئەوەی زیانێک بگەیەنێت
بە
تواناییەکانی بەرەی
داهاتوو
لە
دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیدا.
پەرەسەندنی ئینسانی
بە
واتای پرۆسەی بەرفراوانکردنی زەمینەی خۆشگوزەرانی و
بژیوی
باشی
مرۆڤ
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرەسەندنی سیاسی
بریتییە
لە
: بەرزبوونەوەی ئاستی
کارامەیی
سیستەمێکی
سیاسی
بۆ
چارەسەرکردنی
ناتەبایی
و کێشەکانی
تاک
و
کۆمەڵ
،
هەروەها
بریتییە
لە
خەڵکی
بوون
و ڕادەی
ئازادی
و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەیەک،. پەرەسەندنی
سیاسی
پەیوەستە
بە
گەشەی
دیموکراسی
لە
وەڵاتێکدا.
تا
چ ڕادەیەک سیستەمێکی
سیاسی
لە
سیستەمێکی
داخراو
بەرەو
سیستەمێکی
کراوە
،
لە
ساکارییەوە
بەرەو
ئاڵۆزی
،
لە
دەستبەسەرییەوە
بەرەو
خودموختاری و
لە
پەرشوبڵاوییەوە
بەرەو
یەکگرتوویی
هەنگاو
بنێت،
بە
هەمان
ڕادەش پەرەسەندنی
سیاسی
لەو
وەڵاتەدا
ڕوو
لە
زیادبوون
دەبێت.
تازەگەری
سیاسی
، زیاتر
خۆی
بە
ئاڵوواڵکردنی سیاسییەوە
سەرقاڵ
دەکات
کەچی
پەرەسەندنی
سیاسی
بنیاتەکان
تووشی
گۆڕان
دەکات.
سێ
هۆکاری
پێویست
بۆ
پەرەسەندنی
سیاسی
بریتین
لە
: ڕێکخراوە،
کارامەیی
و ئەقڵانییەتی کردەیی و یەکگرتوویی ئایدیۆلۆجیایی ڕێبەران.
بۆ
پەرەسەندنی
سیاسی
،
پێویست
دەکات
سەرچاوە
و ئامرازەکانی
دەسەڵات
لەنێوان حکوومەت و گرووپە سیاسییەکانی
کۆمەڵگە
دابەش
بکرێت. کاتێک حکوومەت
بە
تەنیایی
،
دەست
بگرێ
بە
سەر
هەموو
سەرچاوەیەکی دەسەڵاتدا
ئینجا
مەیدانی ململانێی
سیاسی
دەگاتە نزمترین ئاستی
خۆی
.
لەم
ڕووەوە
بە
کورتبوونەوەی
دەستی
حکوومەت لەسەرچاوەکانی
دەسەڵات
، پانتای ململانێی
سیاسی
و هاوبەشێتی
سیاسی
لە
کۆمەڵگەدا
ڕوو
لە
زیادبوون
دەکات.
کەواتە
لەنێوان ململانێی
سیاسی
و پەرەسەندنی سیاسیدا پێوەندییەکی
بایەخدار
لە
گۆڕێدایە.
پە.کە.کە: بڕوانە ناسیۆنالیزمی
کورد
لە
تورکیا.