تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرۆک کۆماریی
بریتییە
لە
:
پلە
و
پایە
و
ئەرک
و تەوزیمی
سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیرانی
دەوڵەتی
هەڵبژێردراو
لە
وەڵاتێکی کۆماریدا. بەپێی ماهییەتی
پلە
و
پایەی
سەرۆک
کۆماریی
لە
سیستەمی کۆماریدا
دوو
شێوازی
سەرۆکایەتی
دەبیندرێ:
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و کۆمارییەکانی ئەمریکای لاتین،
کاری
«
سەرۆکی
وەڵات
» و
سەرۆکی
حکوومەت یەکێکە و
هەموو
ئەرک
و کارکردەکان
لە
پلە
و
پایەی
سەرۆک
کۆماریدا کۆبۆتەوە.
بەڵام
لە
وەڵاتانێکی
وەک
کۆماری
فیدراڵی ئەڵمانیا و هێندستان و ئیتالیا و زۆربەی کۆمارییەکانی
دیکە
سەرۆک
کۆمار
،
تەنیا
سەرۆکایەتی
وەڵاتی
لە
ئەستۆیە و
کاری
بەڕێوەبەرایەتی حکوومەت
لە
ئەستۆی
ڕاوێژکار
یان
سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیراندایە. جیاوازییەکی دیکەش
لە
نێوان
ئەم
جۆرە حکوومەتانەدا
هەیە
ئەویش دەگەڕێتەوە
بۆ
هەبوونی
پەرلەمان
.
لە
وەڵاتەیەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و ئەمریکای لاتین
سەرۆکی
وەڵات
و
بەرپرسی
بەڕێوەبەرایەتی،
یەک
کەسە
(
سەرۆک
کۆمار
)
کە
ئەویش
سەربەخۆ
لە
ئەنجومەنی یاسادانان و
بە
دەنگی ڕاستەوخۆی
خەڵک
بۆ
ماوەیەکی دیاریکراو هەڵدەبژێردرێت.
بەڵام
لە
حکوومەتی پەرلەمانیدا هەڵبژاردنی بەرێوەبەری
وەڵات
یا
ئەنجومەنی وەزیران،
لە
ئەستۆی پەرلەماندایە و
تا
ئەو
کاتە
لە
پۆستی
سەرۆکایەتی
دەبێت
کە
دەنگی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانی بردبێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرۆک/پێشەوا
بە
واتای
ڕێبەر
،
پێشەوا
،
سەرکردە
و فەرماندەیە.
سەرۆک
، بریتییە
لە
کەسایەتییەک
کە
بە
هۆی
توانست
و لێوەشاوەییەکی تایبەتەوە دەبێتە
خاوەن
پێگە
و پێکەیەکی
بەرز
بۆ
ڕێبەرایەتی و
سەرۆکایەتی
کردنی لایەنگران و خەڵکانی
ژێردەستی
.
سەرۆک
،
بە
ئاوێتەکردنی
توانایی
و لێهاتوویی لایەنگرانی
لەگەڵ
توانستەکانی
خۆی
، ڕێبازێکی
نۆژەن
ئەدۆزێتەوە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانی. سەرۆکێک
کە
لووتکەی
خەبات
و پێشەنگی
مێژوویی
بێت، دەتوانێت
ڕەوتی
ڕووداوە مێژووییەکان و
گەیشتن
بە
ئامانجەکان خێراتر
یان
هێواشتر بکات. ڕێبەران،
لەم
حاڵەتەدا دەتوانن
دەوری
پێشەنگی
کاروان
بگێڕن
یان
ببنە
هۆی
دواکەوتوویی نەتەوەیەک.
هەر
سەرۆکێک
لە
پاش
تێپەڕکردنی
چوار
قۆناغ
،
بڕیار
دەردەکات: پلاندانان،
ڕێکخستن
، ڕێبەرایەتی و کۆنترۆڵ (چاودێری).
لەم
ڕێگەدا
هەتا
ڕێکار
زیاتر بێت، بڕیاردان دژوارتر دەبێت.
سەرۆکی
لێهاتوو
بە
هۆی
ئەم
چەند
خاڵە
سەرکەوتوو
دەبێت: بڕیارەکانی
هەمیشەیی
و بڕەوی بێت، وەگەڕخستنی
خێرا
و بەجێی ئەندامان و
دەروون
پاکی
لە
دەسەڵاتدارییدا.
لە
ڕابردوودا هێزی جەستەیی،
توانایی
دۆستڕاگرتن،
هۆشیاری
و
زیرەکی
و ناسینەوەی مەترسییەکان، گرنگترین تایبەتمەندی
سەرۆک
بووە
بەڵام
ئیمڕۆکە
زانست
و
زانیار
،
توانایی
بەڕێوەبردن
و
ڕاپەڕاندن
، پاراستنی
بەرژەوەندی
ئەندامان و دامەزراندنی
بەجێ
و شیاوی ئەندامان، فەکتەری
گرینگ
لەئەژمار
دێن
.