تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حکوومەتی دەستووری
بە
ڕژێمێکی
سیاسی
دەگوترێ
کە
بەستێنی دەسەڵاتەکەی بەپێی بەربەستی قانوونی
بەرتەسک
کرابێتەوە.
لەم
ڕووەوە
لە
بەرانبەر
حکوومەتی ئیستبدادی و دیکتاتۆریدا حکوومەتی
دەستووری
دێتە ئاراوە.
بە
واتایەکی
دیکە
، حکوومەتی
دەستووری
لەگەڵ
حکوومەتی قانوونی
بە
یەک
مانا
لێکدراونەتەوە.
قانوون
بریتییە
لە
کۆمەڵێ
بنەما
و پرەنسیپ
کە
لە
لایەکەوە سنووری کردەوەی
تاک
و
کۆمەڵ
دیاری
دەکات و
لە
لایەکی دیکەیشەوە ئاستی بەکارهێنانی دەسەڵاتی
دەوڵەت
سنووردار
دەکات. هێنانەکایەی پێوەندییەکی قانوونی لەنێوان حکوومەت و هاووەڵاتیان و پابەندیی هەردوولا
بە
قانوون
،
لە
مەرجە سەرەکییەکانی حکوومەتی
دەستووری
لە
ئەژمار
دێت
. زاراوەی «ئازادییەکانی
تاک
» و «جیاکردنەوەی هێزەکان» * یەکێکی
دیکە
لە
لایەنە سەرەکییەکانی
ئەم
جۆرە حکوومەتەیە.
لە
بەرئەوەی
ئەم
حکوومەتە سیستەمێکی قانوونییە و بنەماکانی بەپێی
یاسا
دامەزراوە،
لەگەڵ
پەرلەمان
و
پەرلەمانتاری
هاوشێوە دەنوێنن. حکوومەتی
دەستووری
،
بە
دوو
شێوازی
جودا
هاتۆتە کایەوە:
یەکەم
، کۆماریی.
دووهەم
،
پاشایەتی
. بیرۆکەی حکوومەتی
دەستووری
لە
بنەڕەتەوە، ئەگەڕێتەوە
بۆ
بزووتنەوەی
ئازادیخوازی
(لیبرالیزم) *.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری
بنچینەیی بریتییە
لە
بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی
کە
لە
وەڵاتێکدا
سروشتی
دەسەڵات
و
ئەرک
و مافەکانی شارۆمەندان
دەست
نیشان
دەکات.
دەستوور
،
شێوازی
حکوومەتکردن
یا
ڕاگواستنی دەسەڵاتە.
واتە
کۆمەڵە
ڕێسایەک
کە
توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی
سەر
بە
دەوڵەت
و
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
و
بەشداری
شارۆمەندان
لە
بەڕێوەبردنی
دەسەڵات
لەڕێگەی
دەنگدان
بە
نوێنەرانی
خۆیان
،
دەست
نیشان
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا
دەستووری
بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ
یاسا
کە
پێوەندی
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی
نێوان
دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک
دیاری
دەکات.
دەستووری
بنچینەیی
لەو
وەڵاتانەی
کە
بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ،
لە
لایەن
کۆمەڵێ نوخبەی
سیاسی
کە
بەپێی
هەڵبژاردن
لە
«ئەنجومەنی
دەستوور
»
یەک
دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر
بۆ
پەسندکردنی
جەماوەر
دە��رێتە ڕیفراندۆمی
دەستووری
بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی).
دەستووری
بنچینەیی،
تاکە
سەرچاوەی یاسادانان
لە
ئەژمار
دێت
لە
هەموو
بوارێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ،
دەستووری
بنچینەیی
بە
کۆمەڵێک
ئەرک
و کرداری وەڵاتێک دەزانێت
کە
چۆنییەتی دابەشکردنەکەی
لە
لایەن
ئەو
دەستوورەوە
دیاری
دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی
ئەو
ئامانجانەی
کە
دەبێ
خەڵکی
وەڵاتێک پێی بگەن،
دەستنیشان
دەکرێت.
دەستووری
بنچینەیی
لە
بەستێنی سیاسیدا
لەو
کاتەوە
زەق
بۆوە
کە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
شازادەیەکەوە گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و
بەم
دەرکەوتە
،
ئیدی
پاشا
و
میران
،
وەکوو
«
خاوەن
دەسەڵات
» لەئەژمار نەهاتن
بەڵکوو
وەکوو
دەسەڵاتدارانێک
لە
قەڵەم
دران
کە
هێز
و دەسەڵاتەکەیان
لە
دەستوورەوە
سەرچاوە
دەگرێت.
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یاسا / دەستوور
1ــ کۆمەڵێک ڕێسای
پێویست
و ناچاریی
کە
لە
سەردەمێکی دیاریکراودا بەسەر
ژیانی
کۆمەڵایەتی
مرۆ
حوکم
دەکات و پیادەکردنەکەی
لە
لایەن
دەوڵەتەوە مسۆگەر دەکرێت.
2ــ
ویست
و ئیرادەی تاقمی
دەسەڵاتدار
کە
لە
قەبارەی یاسادا دەگونجێت.
3ــ کۆمەڵێک
بڕیار
کە
بەسەر پێوەندییەکانی کۆمەڵگەیەکی سیاسیدا
حوکم
دەکات.
4ــ ڕێوشوێنێک
کە
لە
لایەن
دەسەڵاتێکی
گشتی
دیاری
دەکرێت
کە
دەبێ
هەموان
پەیڕەوی
لێ
بکەن و
ملکەچی
بن
.
یاسا
، بەرهەمی
قەبارە
و سیمای
ژیانی
مرۆڤە. لەبەرئەوەی
ژیانی
مرۆ
هەمیشە
ئامادەی
گۆڕان
و وەرچەرخانە، یاساش
هەمیشە
تووشی
گۆڕان
دەبێت
بەڵام
هەر
چەشنە گۆڕانێکی بنچینەیی بەسەر یاسادا
لە
پاش
ڕوودانی شۆڕشێکی
کۆمەڵایەتی
دەگاتە
ئەنجام
.
هەرکەس
وەک
مرۆڤێک و
بە
پێوانەی ویژدانی
خۆی
مافی
ئەوەی
هەیە
یاساکان هەڵسەنگێنێ و لێیان وەکۆڵێت. هەرکاتێک ویژدانی، یاساکەی
پەسند
کرد
،
ئینجا
پەیڕەوی
لێ
بکات و ئەگەریش
پەسندی
نەکرد
نابێ
بۆ
پیادەکردنەکەی
هەنگاو
بنێت.