تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 4
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس
ئەم
ئەنجومەنە
لە
25/5/1981
بە
ئەندامەتی
وەڵاتانی کوەیت،
بەحرەین
،
قەتەر
، ویلایەتی میرنشینی عەرەبی، عەممان و عەرەبستان
لە
ئەبوزەبی دامەزرا. ئامانجی پێکهێنانی
ئەم
ئەنجومەنە، پاراستنی بەرژەوەندییە
سیاسی
و
ئابووری
و سەربازییەکانی ئەندامەکانیەتی. نووسینگەی
ئەنجومەن
لە
ڕیاز
، پێتەختی عەرەبستانە. ئەنجومەنی
هاریکاری
کەنداوی
فارس
لە
ساڵی 1994 بڕیاری دەرکرد
کە
گەمارۆی
ئابووری
لەسەر
ئیسراییل
لا
بچێت.
ئەم
گەمارۆیە
کە
ئیجازەی
مامەڵە
و دانوستانی
لەگەڵ
کۆمپانییەکانی سەربەم وەڵاتە، نەدەدا
لە
ساڵی 1947
لە
لایەن
یەکیەتی
عەرەب
دەرکرابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سارک (یەکیەتی هاریکاری ناوچەیی ئاسیای باشوور)
سارک
ناوی
ڕێکخراوەیەکە پێکهاتووە
لە
حەوت
وەڵاتی
بەنگلادیش، بووتان، پاکستان، سریلانکا، ماڵدیڤ، نیپاڵ و هێندستان
کە
لە
8/12/1985
لە
داکا پێتەختی بەنگلادیش
بوونی
خۆی
ڕاگەیاند. ئامانجی دامەزراندنی
ئەم
یەکیەتیە زیادکردنی
هاریکاری
ئابووری
دوولایەنە
لە
نێوان
ئەندامانی
ناوبراو
و هاوکاریکردنی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانە
لەم
بەستێنەدا. نووسینگەی
هەمیشەیی
سارک
لە
کاتماندۆ پێتەختی نیپاڵ ــە و
لە
بەرواری 16/1/ 1987
بە
شێوەیەکی فەرمی کراوەتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی هاوبەندی ئەمریکای لاتین
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ژانوییەی 1966
لە
پەراوێزی «هاوبەندی حیزبە کۆمۆنیستەکانی
ئاسیا
،
ئەفریقا
و ئەمریکای لاتین»
لە
شاری
هاڤانا، پێتەختی کووبا دامەزرا.
بە
دامەزرێندنی
ئەم
ڕێکخراوە سەرکەوتنی کاسترۆ و تیۆری شۆڕشی جووتیارییەکەی بەسەر حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەمریکای لاتین
کە
تا
ساڵی 1964 دژایەتییان دەکرد، مسۆگەر
بوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پرێستۆریکا
لە
زمانی ڕووسیدا
بە
مانای
سەرلەنوێ
بینا
دروسکردنەوەیە.
بەڵام
مەبەستی داهێنەرانی
ئەم
زاراوە
، «گۆڕینی کۆمەڵگەی سۆڤیەت»
بوو
.
بە
باوەڕی
گۆرباچۆف
پرێستۆریکا
، شۆڕشێکی
کاریگەر
بوو
بۆ
فراژووتنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری کۆمەڵگەی سۆڤیەت.
ئەگەر
لینین
منداڵی
نیهیلیزمی ڕووسیە و میراتگری پڕۆسەی ڕۆشنبیری هەشتاکانی سەدەی
نۆزدە
بووە
،
ئەوا
پرێستۆریکا
،
منداڵی
شۆڕشەکەی لێنین
بووە
بەڵام
منداڵێکی
جیاواز
لەسەردەمی باوکەکەی
خۆی
کە
هەوڵ
دەدات
ئەو
شتەی
کە
بۆی
بەجێماوە
بە
کەمترین
زیان
و
بە
شێوازێکی ئیمڕۆیی
پێشکەش
بە
جیهانی نوێی بکات.
پرێستۆریکا
سێ
پێشنیازیان
بۆ
باشترکردنی
ئابووری
یەکیەتی
سۆڤیەت
ئاڕاستە
کرد:
1ــ زیاکردنی
تەقەلا
بۆ
بەسەمەر گەیاندنی پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان
لە
ئابووریدا (
ماڵ
،
نان
و
تەندروستی
)
2ــ
لادان
لە
گەشەی ڕووکاری و
گەیشتن
بە
گەشەی جەوهەری.
3ــ باشترکردنی بەڕێوەبەرایەتی.