تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حکوومەتی دەستووری
بە
ڕژێمێکی
سیاسی
دەگوترێ
کە
بەستێنی دەسەڵاتەکەی بەپێی بەربەستی قانوونی
بەرتەسک
کرابێتەوە.
لەم
ڕووەوە
لە
بەرانبەر
حکوومەتی ئیستبدادی و دیکتاتۆریدا حکوومەتی دەستووری دێتە ئاراوە.
بە
واتایەکی
دیکە
، حکوومەتی دەستووری
لەگەڵ
حکوومەتی قانوونی
بە
یەک
مانا
لێکدراونەتەوە.
قانوون
بریتییە
لە
کۆمەڵێ
بنەما
و پرەنسیپ
کە
لە
لایەکەوە سنووری کردەوەی
تاک
و
کۆمەڵ
دیاری
دەکات و
لە
لایەکی دیکەیشەوە ئاستی بەکارهێنانی دەسەڵاتی
دەوڵەت
سنووردار
دەکات. هێنانەکایەی پێوەندییەکی قانوونی لەنێوان حکوومەت و هاووەڵاتیان و پابەندیی هەردوولا
بە
قانوون
،
لە
مەرجە سەرەکییەکانی حکوومەتی دەستووری
لە
ئەژمار
دێت
. زاراوەی «ئازادییەکانی
تاک
» و «جیاکردنەوەی هێزەکان» * یەکێکی
دیکە
لە
لایەنە سەرەکییەکانی
ئەم
جۆرە حکوومەتەیە.
لە
بەرئەوەی
ئەم
حکوومەتە سیستەمێکی قانوونییە و بنەماکانی بەپێی
یاسا
دامەزراوە،
لەگەڵ
پەرلەمان
و
پەرلەمانتاری
هاوشێوە دەنوێنن. حکوومەتی دەستووری،
بە
دوو
شێوازی
جودا
هاتۆتە کایەوە:
یەکەم
، کۆماریی.
دووهەم
،
پاشایەتی
. بیرۆکەی حکوومەتی دەستووری
لە
بنەڕەتەوە، ئەگەڕێتەوە
بۆ
بزووتنەوەی
ئازادیخوازی
(لیبرالیزم) *.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری بنچینەیی بریتییە
لە
بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی
کە
لە
وەڵاتێکدا
سروشتی
دەسەڵات
و
ئەرک
و مافەکانی شارۆمەندان
دەست
نیشان
دەکات.
دەستوور
،
شێوازی
حکوومەتکردن
یا
ڕاگواستنی دەسەڵاتە.
واتە
کۆمەڵە
ڕێسایەک
کە
توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی
سەر
بە
دەوڵەت
و
مافە
سەرەکییەکانی
تاک
و
بەشداری
شارۆمەندان
لە
بەڕێوەبردنی
دەسەڵات
لەڕێگەی
دەنگدان
بە
نوێنەرانی
خۆیان
،
دەست
نیشان
دەکات.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا دەستووری بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ
یاسا
کە
پێوەندی
و
چۆنیەتی
هەڵسوکەوتی
نێوان
دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک
دیاری
دەکات. دەستووری بنچینەیی
لەو
وەڵاتانەی
کە
بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ،
لە
لایەن
کۆمەڵێ نوخبەی
سیاسی
کە
بەپێی
هەڵبژاردن
لە
«ئەنجومەنی
دەستوور
»
یەک
دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر
بۆ
پەسندکردنی
جەماوەر
دە��رێتە ڕیفراندۆمی دەستووری بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی). دەستووری بنچینەیی،
تاکە
سەرچاوەی یاسادانان
لە
ئەژمار
دێت
لە
هەموو
بوارێکی
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
سیاسی
و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ، دەستووری بنچینەیی
بە
کۆمەڵێک
ئەرک
و کرداری وەڵاتێک دەزانێت
کە
چۆنییەتی دابەشکردنەکەی
لە
لایەن
ئەو
دەستوورەوە
دیاری
دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی
ئەو
ئامانجانەی
کە
دەبێ
خەڵکی
وەڵاتێک پێی بگەن،
دەستنیشان
دەکرێت. دەستووری بنچینەیی
لە
بەستێنی سیاسیدا
لەو
کاتەوە
زەق
بۆوە
کە
سەرچاوەی
دەسەڵات
لە
شازادەیەکەوە گەڕایەوە
بۆ
خەڵک
و
بەم
دەرکەوتە
،
ئیدی
پاشا
و
میران
،
وەکوو
«
خاوەن
دەسەڵات
» لەئەژمار نەهاتن
بەڵکوو
وەکوو
دەسەڵاتدارانێک
لە
قەڵەم
دران
کە
هێز
و دەسەڵاتەکەیان
لە
دەستوورەوە
سەرچاوە
دەگرێت.
دەستووری بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.