تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاچاخ
بە کەسێک یا شتێک دەڵێن کە بەپێی دەستوور لە وەڵاتێک یاساغ بێت. ئەم زاراوە هەروەها بە واتای «قاچاخی جەنگ» یش لێکدراوەتەوە کە بریتییە لە شمەک و تفاقی شەڕ کە نابێ لە لایەن وەڵاتانی بێلایەنەوە بگاتە دەستی لایەنێکی شەڕەکە. لەم ڕووەوە هەرکام لە لایەنەکانی شەڕ دەتوانن پاپۆڕەکانی وەڵاتانی بێلایەن بۆ پشکنینی شمەکی قاچاخ بگەڕێن. لە سەرەتادا قاچاخ بریتی بوو لە چەک و تەقەمەنی و تفاقی شەڕ بەڵام دواتر ئەسپ و هەموو چوارپێیەکی بارهەڵگریش بەو لیستە زیاد کرا.
قاچاخی جەنگ: بڕوانە قاچاخ.