تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئولیگارکی اولیگارشی
لە
زمانی یۆنانیدا
بە
مانای حکوومەتی گرووپێکی بچووکە.
بە
واتایەکی
دیکە
، دەسەڵاتدارێتی گرووپێکی بچووکە
بە
سەر
دەوڵەت
بێئەوەی زۆرینەی
خەڵک
، بەسەریا چاودێریی بکات.
ئەم
زاراوە
زۆرتر
بۆ
کەمینەیەکی
دەسەڵاتدار
بە
کار
دەبرێت
کە
دەسەڵاتی
دەوڵەت
ئەخەنە
خزمەت
بەرژەوەندی
و قازانجی
خۆیان
و زۆرینەی نەیارانیش سەرکوت دەکەن.
فەرمانکردنی گرووپێکی
بچووک
بە
سەر
ڕێکخراوە و
دەزگە
کۆمەڵایەتییەکانی
دیکە
وەکوو
ڕێکخراوە
ئایینی
و
کرێکاری
و حیزبییەکانیش، پێی دەگوترێ ئولیگارکی. لەسەردەمی «پلاتۆ»وە، ئولیگارکی
لە
بەرانبەر
ئۆتۆکراسی*و
دیموکراسی
، ڕاوەستاوە.
بە
ڕای
«پلاتۆ»، ئولیگارکی جۆرە حکوومەتێکی گەندەڵە
کە
لە
ئاریستۆکراسییەوە
سەرچاوە
ئەگرێ
بە
هەمان
شێوە
کە
ستەمکاری
،
پاشایەتی
گەندەڵ
دەکات،
هەرکی
بە
هەرکیش، دیمکراسی
بەرەو
گەندەڵی
دەبات.
بیرمەندانی
هاوچەرخ
، سەرنجێکی زۆریان داوەتە ئولیگارکی و هەندێکیان
بە
ناچار
زۆربەی حکوومەتەکان
بە
ئولیگارکی
لە
قەڵەم
دەدەن.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
ناکرێ حکوومەتەکان
بە
دوو
جۆری
تاکەکەسی و کۆمەڵەکی
دابەش
بکرێت
چونکە
کۆمەڵ
یان
خەڵک
هەرگیز
حکوومەت
بە
دەستەوە
ناگرن و کرداری ڕاستەقینەی حکوومەت،
هەمیشە
بە
دەست
گرووپێکی بچووکەوەیە و
تەنیا
جۆری
پێوەندی
ئەم
گرووپە
لەگەڵ
کۆمەڵگە
و سنووری بەرپرسیارییەتی
چێ
دەکرێ
.
ئەپارتهایت: بڕوانە
جیاوازی
ڕەگەزایەتی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیۆری تئوری
بە
کۆمەڵێ
ئەندێشە
و بۆچوونی گونجاو
لە
بابەت
زانستێکی تایبەتەوە تیۆری دەگوترێ.
وەک
تیۆری ڕێژەیی ئانشتاین (
لە
فیزیا)، تیۆری
ئابووری
کۆن
(
ئابووری
)، تیۆری پێوەندییەکان (کۆمەڵناسی) و تیۆرییەکانی
دەوڵەت
(
لە
سیاسەتدا) . زانایان
لە
ڕێگای
کۆڵینەوە
و توێژینەوە
هەوڵ
ئەدەن
بۆ
کۆکردنەوەی داتا واقیعەکان
لە
بواڕێکی
تایبەتی
زانستی
بەڵام
پێویست
دەکات
ئەم
زانیاریانە
بە
وردبینی
و
وشیاری
زانستییەوە
ڕێکی
بخەن و پۆلێن
بەندی
بکەن و
پێوەندی
ماناداری
نێوان
داتاکان
ڕوون
بکەنەوە و
دەری
ببڕن.
بۆ
وەها
کارێک
پێویست
بە
شتێک
بە
ناوی
تیۆری
هەیە
.
ئامانجی
سەرەکی
و بەرەنجامی
زانست
گەیشتن
بە
داڕشتنی تیۆرییە و ئامانجی تیۆریش بریتییە
لە
:
1ــ کورتکردنەوەی داتاکان و پێکهێنانیان
لەناو
سیستەمێکی گونجاودا. 2ــ
مانا
بەخشین
بە
دەسکەوتەکان
وەک
ئەزموون
. 3ــ دەربڕینی و ئاشکراکردنی ئەنجامی ئەزموونەکان لەڕێگەی دیاریکردنی
پێوەندی
نێوان
بگۆڕەکان. 4 ــ
پێش
بینی
دواهات و ڕووداوەکان
لە
ئایندە
و 5 ـــ
لەبار
کردن
و
خۆش
کردنی زەمینە
بۆ
پەخش
و
بڵاوکردنەوە
و پەرەسەندنی
زانست
.