تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چل
ناوە بۆ ژمارەیەک کە چوار جار دەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلبەردە
هەستان و دانیشتن چل جار لەسەر یەک لە ماوەی هەنگاوێکدا بۆ هەڵگرتن و دانانی بەردێک لە چل بەرد تا تەواو دەبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلفڕە
گۆشتی سوورەوەکراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چللە
چلەی هاوین و زستان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلمسین
سیسبوونی گوڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلمیرە
پشکۆڵی دەرگا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلمێردە
نیرگەیەک و چەند دیرەگێکە کە درابێتە ژێر بانێک بۆ بەرزکردنەوەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلوفل
مەردوومی نەوسنی چڵێس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلوورە
جۆرە خواردەمەنییەکی سارد و شیرینە بەپارچە تەختەیەکی باریک و تەنکەوە هەر دانەی لە ڕەنگێکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلوورە
سەهۆڵێکە کە زستانان بەگوێسووانە و شوێنی بەرزدا شۆڕ دەبێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلووک
مەردوومی چڵکنی پیس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلچرا
چەند پارچە ئاوێنەیەکە دەگیرێتە تەنەکە و چرای پێدا دەکرێ بۆ ڕووناکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلچنگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلچەنگ
چنگاڵێکە دەکرێ بەتەڵەوە بۆ ئەوەی ئەگەر نێچیرێکە بڕوا و تەڵەکە ببا چنگاڵەکە لە شتێک گیر ببێ تا ڕاوچییەکە دەیگاتێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلۆ
گەڵای داربەڕوو کە بۆ زستانی ئاژاڵ هەڵگیرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلۆن
وتەی پرسیار لە چۆنێتیی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلۆنها
وتەیەکە بەکاردێنرێ لە جێی وتەی (دەگمەن)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلۆک
چڵەپۆپەی دار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلی چلی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلیان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چلیان
دروستبوون و جێبەجێبوونی کارێک