تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆم
شتێکی درێژکۆلەیە لە پڵیتە و پیو دروست دەکرێ و لە جیاتی چرا دادەگیرسێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمدان
شتێکی بنکداری بەرزە مۆمی چرای لەسەر دادەنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمنایی
شتێکە وەک قیر ، لە هێندێ شاخ و ئەشکەوتدا دێتە خوارەوە بە قەد بەرددا ، خواردنی زۆر باشە بۆ کەسێک کە گلابێ یا نهێمێکی پێ گەیشتبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمکەرە
کەسێکە کە هەر مۆمی چرا دروست بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمیا
جۆرە دەرمانێکی تایبەتییە دەکرێتە نا و جەستە و لاشەی مردووەوە ، دوای پاککردنەوەی لە هەموو چەوری و گۆشتێک ، بۆ ئەوەی بۆگەن نەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمیاکاری
بەکارهێنانی مۆمیا لە جەستەی مردوودا بەو جۆرەی کە پێویستە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمیاکراو
مردوویەکە کە مۆمیاکاری کرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مۆمینە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرەمۆم