تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرامۆش
شتێکە لەبیرچووبێ: ئەم کارە با (فەرامۆش) بێ ، (فەرامۆشبوون) بیرچوونی شت ، (فەرامۆشکردن) لەبیرکردنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرامۆشکار
کەسێکە شت زۆر فەرامۆش بکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرامۆشی
بیرچوونەوەی سەغڵەتی و ئازار بەهۆی شتێکی خۆشەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرامۆشی دان
لەبیربردنەوەی سەغڵەتی و ئازار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرامۆشی هاتن
لەبیرچوونەوەی سەغڵەتی و ئازار