تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزە بەدەرخۆنە
بریتییە لە داپۆشین و شاردنەوەی کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دیزە بەکۆڵ
بریتییە لە کەسێک کە خاوەنی ماڵ و منداڵ یا دارایییەکی زۆر بێ و نەتوانێ بەئاسانی کۆچ و بار بکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەس بەدەس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەئاو گەیاندن
بریتییە لە چوونە سەر پێشاو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەتاڵ
بریتییە لە مەردوومی بێ کار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەتاڵی
بریتییە لە بێ ئیشی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەجێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەدەست
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەدەستادان
بریتییە لە پەشیمانی و دەرچوونی هەلێک لە دەستت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەردار
بریتییە لە کەسێک کە دەستی لە کارێک هەڵگرتبێ ، (دەست بەرداربوون) بریتییە لە دەست هەڵگرتن لە کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەرداری
دەست بەرداربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەردان
بریتییە لە جیابوونەوەی دوو کەس لە یەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەزاخا کردن
بریتییە لە دەست بڕین و هەڵخەڵەتاندنی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەستن
بریتییە لە دەست خەڕۆکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەستە
بریتییە لە مەردوومی دەست خەڕۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەسەر
کەسێکە بەفەرمانی دەوڵەت لە شارێک یا لە شوێنێک نەتوانێ بچێتە دەرەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەسەراگرتن
بریتییە لە داگیرکردنی شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەقرپ
کەسێکە هەر شتێکی بێتە دەست زوو لە ناوی ببا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بەڕووەوەنان
بریتییە لە جوابدان و ناهومێدکردنی یەکێک کە داوای شتێکت لێ بکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست لێک بەردان
بریتییە لە جوێبوونەوەی دوو کەس لەیەک بەئێجگاری