تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سیس عەنبەر
گیایەکی سەوزی گەڵا پانی تاڵی بۆنخۆشە
سەرچاوە: نالی
عەنبەر
شتێکی بۆنخۆشە، ڕەنگی وەک ڕەنگی گڵ وایە له گەدە یا له ڕیخۆڵه‌ی جۆرە ماسییەکی دەرئەهێنن.

طەیبه که یەعنی ڕۆژ و شەوی طیبی عالەمه
ڕۆژی که وشکه، شەو تەڕە، کافوور و عەنبەرە
سەرچاوە: نالی
عەنبەر ئەفشانی
عەنبەر بڵاو کردنەوە، کینایەیە لە قسەی نەستەق و شیعری نایاب وتن.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
عەنبەربۆ
نوعی برنج