تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەربەند
دەربەست. (باک.):مشهەت٬ تەنگاو٬ بەتەنگوە٬ بەباک٬ پەک٬ دەربایست. خڕتنگ٬ دەروەند٬ گەروویەکە کە بە نێوانی دوو گرد یا دوو کێواندا تێکشێ و ڕێگایەکیش کە بە شووێنێکی تەنگەبەردا بڕوات- ی پێدەڵێن٬ سترینگە. تەنگەبەرەیێکی خاک و ووشکانییە کە ل نێو دووئاواندا وەتەنگ هەڵاتبێ یا دووکێواندا. دەربەندی تیرەیێکە وێدەچێ لە خێڵی مام کوڕان و زەنگەنە بن٬ سێ دێیان هەیە لەلای کۆبە کە ئەمانەن: ئۆمەرگونبەت. سێگردکان. کتنی لەله٬ ئەم دێیانە ڕێگای شەش کەژمێران بە پێیان لە شاری کۆیە دوورن٬ هەندێکیش لەلایان وایە کە دەربەندی لە تیرەی شێخ بوزەینیانە کەلەو بەری بادینانیش هەن٬ بەڵان ئەوەی کە هیچ گومانی تێدا نەبێ هەستیاری پایە بەرز حاجی قادری کۆیی٬ کۆیی نەبووە و دەربەندییە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەربەندن
دەرەیەکە لە ناوەند دووکێودا