تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خورپە
داچڵەکینی دڵ لە شتێکی ناخۆش
خورپە
ڕاتڵەکانی دڵ: خورپە لەدڵمەوە هات
خورپە
کورتەژن، پشێوی، ئاڵۆزی، کورپە، کورتە،ئالە، تەکان ، تەپە،وەلی دێوانە دەڵێ:ئێلی مرادی خورپەی تێکەوێ،لە تاوی سەرما هیچکەس نەسرەوێ، - ی : ڕاچەنین، دڵخورپان، دڵداخورپان،داچڵەکینی دڵ. –لەدڵ خستن: ڕاچەناندن، دڵداخورپاندن،لێدان، -لە دڵدان
دڵەخورپەی ترسانە
جۆرە دڵەخورپەیەک کە لە ترسەوە سەرچاوەی گرتێبێت.
دڵەخورپەی شادانە
جۆرە دڵەخورپەیەکە لە شادییەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەیان سەروکاری لەگەڵ وشەی «ڕاهەژێن» دەبێت کە دەکاتەوە surprise ی ئینگلیزی.
دڵەخورپەی مەستانە
دڵەخورپەی مەستانە، دڵەخورپەیەکە کە لە مەستی و دڵدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەودەمەیە کە دڵدار چاوەرێی دڵبەرە و چرکە دەژمێرێ و دڵەخورپەیەتی بۆ ژووان!
ئەمەش جۆری دڵەخورپە دیاری دەکات.