تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باڵین
باڵین
سەنیر، سەرین، دیرەکێکە، کە وەبەر دیواری شکست دەدرێت تا نەڕووخێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باڵینە
شتێکە بەگردی لە پەڕۆ دروست دەکرێت و لەسەر تەنەکەی منداڵ دادەنرێ و لە سەری ڕادەهێڵرێ، یا کرێکار دەیخاتە سەر سەری و شتی قورسی لەسەر دادەنێ.
باڵینە(هەورا.، دەر)
ملوانەیێکی نەرمە لە چەرم و پەڕۆ و پاڵاتانی دروست دەکەن لە ملی کەرو ئێسترو گاو ئیتری دەکەن تا نیر برینداری نەکات و ئازاری پێ نەگەیەنێ، (هەو) کۆپەڵان. چتێکە لە پەڕۆ بەخڕی دروست دەکرێ وە لەسەر تەنەکی منداڵ دادەنرێ و منداڵەکەی لەسەری ڕادەهێڵن، یا کرێکار دەیخاتە سەر سەرو یا شانی و چتی قوورسی لەسەر دادەنێ