تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



National saving rate
ڕێژەی پاشەكەوتی نیشتمانی. بریتییە لە سەرجەم پاشەكەوت، هیی تایبەتی و گشتی كە دابەشی پوختەی بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت.
Natural rate of unemployment
ڕێژەی سروشتیی بێكاری. هەر وەك چەمكی تاونەگرتنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانە (NAIRU).
Nominal (or money) interest rate
ڕێژەی سوودی ڕواڵەتی (یان پارە). ڕێژەی سوودە كە بە دارەتی جیاواز دەدرێت. ئەمەش هەر دۆلار دەستكەوتێكی (سوودێكی) ساڵانەی هەر یەكەی دۆلاری وەبەرهێنراوە. بەراوردی بكەن لەگەڵ ڕێژەی سوودی ڕاستەقینە، كە سوودی ساڵانەیە بەپێی شمەك كە بۆ هەر یەكەی شمەكی بەرهەمهێنراو دەگەڕێتەوە.
Nonaccelerating inflation rate of unemployment (NAIRU)
تاونەگرتنی ڕێژەی بەرزبوونەوەی بێكاری (NAIRU). ئەو ڕێژەی بێكارییە كە بە ڕێژەیەكی جێگیر بەرز دەبێتەوە. لە NAIRUدا، هێزەكانی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی نرخ و هەقدەست لە هاوسەنگیدان، كەوابوو هیچ مەیلێك بۆ گۆڕانی هەڵاوسان (بەرزبوونەوە) لەئارادا نییە. NAIRU ئەو ڕێژەی بێكارییە كە تێیدا چەماوەی درێژخایەنی فیلیپس، ستوونییە.
Personal saving rate
ڕێژەی پاشەكەوتی تاكەكەسی. ئەو ڕێژەی داهاتی داشكاوی تاكەكەسییە كە بۆ پاشەكەوتی تاكەكەسی تەرخان دەكرێت و بەپێی ڕێژەی سەدییە.
Rate of return (or return) on capital
ڕێژەی دەسكەوت (یان دەسكەوتی) سەرمایە. بەر و دەسكەوتی وەبەرهێنانێك یان هیی شمەكێكی سەرمایە. كەواتە، ئەگەر تێچوونی وەبەرهێنانێك 100 دۆلار بێ و دەسكەوتەكەی لە ساڵدا 12 دۆلارە بێت، ئەوا ڕێژەی دەسكەوتی ساڵانەی 12%یە.
Rate of return on investment
ڕێژەی دەسكەوتی وەبەرهێنان. پوختەی دەسكەوتی ئەو بڕە دۆلارەیە (پارەیە) كە هەر دۆلارێكی سەرمایەی وەبەرهێنراو لە ساڵدا هەیەتی. بۆ نموونە، ئەگەر دەسكەوتی 100 دۆلاری وەبەرهێنان لە ساڵدا 12 دۆلار بێت، ئەوا ڕێژەی دەسكەوتی ئەو وەبەرهێنانە لە ساڵدا 12%یە.
Rational expectations
چاوەڕوانییە ژیرانەییەكان. سەیری چاوەڕوانییەكان بكەن.
Rational-expectations hypothesis
گریمانی چاوەڕوانییە ژیرانەییەكان. ئەو گریمانەیە كە پێی وایە پێشبینكردنی خەڵك بێلایەنانەیە و زیاتر بەپێی زانیارییەكانی بەردەست و تیۆرییە ئابوورییە.
Rational-expectations macroeconomics
چاوەڕوانییە ژیرانەییەكانی ئابووریی تەڤ. ئەو قوتابخانەیەیە كە پێی وایە بازاڕەكان بە خێرایی ڕوون و شەفاف دەبنەوە و چاوەڕوانییەكانیش ژیرانەن. لە چوارچێوەی ئەم دۆخانە و دۆخەكانی تردا نیشان دەدات كە سیاسەتە پێشبینیكراوی ئابووریی تەڤ هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەرهەمی ڕاستەقینە و بێكاری نییە. هێندێک جار پێی دەگوترێ ئابووریی تەڤی نیوكلاسیك.
Real interest rate
رێژەی سوودی ڕاستەقینە. ئەو ڕێژەی سوودەیە كە بەپێی شمەك هەژمار دەكرێت نەك پارە. كەواتە یەكسانە بە ڕێژەی سوود بەپێی پارە (یان ڕواڵەتی) كە ڕێژەی هەڵاوسانی لێ كەم دەكرێتەوە.
Required reserve ratio
ڕێژەی یەدەگی پێویست (یان ڕێژەی یەدەگی یاسایی). سەیری یەدەگ و بانك بكەن.
Sacrifice ratio
ڕێژەی قوربانیدان. واتە زیانی كەڵكەبووی بەرهەم كە وەك ڕێژەیەك لە GDPی ساڵانەدا هەژمار دەكرێت و ڕێژەیەکی كەمبوونەوەی بەردەوامی هەڵاوسانیشی لەگەڵدا هەیە.
Unemployment rate
ڕێژەی بێكاری. ڕێژەی سەدەیی بێكاریی هێزی كارە.
سەرچاوە: سەلاحەدین
birth rate
têkraya zayînê.
سەرچاوە: سەلاحەدین
call rate1
[n.]
bihayê havilîtdeyn).
سەرچاوە: سەلاحەدین
call ratel
[n.]
bihayê havilîtdeyn).
سەرچاوە: سەلاحەدین
death rate
[n.]
têkraya mirinê.
سەرچاوە: سەلاحەدین
death rattle
[n.]
xirxira mirinê.