تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



High-powered money
پارەی زۆر بەهێز. هەر وەك بەیسی (كۆڵەكەی، بنەمای، دەفری) پارە (monetary base).
Income velocity of money
خێرایی داهاتی پارە. سەیری خێرایی پارە بكەن.
International Monetary Fund (IMF)
سەندوقی نێونەتەوەیی دراو
International monetary system (also international financial system)
سیستەمی نەختینەیی نێودەوڵەتی (یان سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی). ئەو دامەزراوانەن كە لە چوارچێوەیاندا كرداری پارەپێدانی مامەڵەكانی نێوان وڵاتان، ئەنجام دەدرێت. پرسێكی بنەڕەتی ئەوەیە چۆن دەكرێ نرخی دراوگۆڕینەوەی بیانی ڕێك بخرێ و دیاری بكرێت و حکومەت چۆن كاریگەری لەسەر نرخی دراوگۆڕینەوە دابنێت.
Intrinsic value (of money)
بەهای ناوەكی یان خۆبەهای (پارە). بەهای پارەیە بەپێی ئەو شمەكەی كە لێی دروست كراوە (بۆ نموونە، بەهای سكەی مس بەپێی كێش و بەهای مس لە بازاڕدا).
Monetarism
نەختینەگەرایی. ڕێبازێكە كە گۆڕانی خستنەڕووی پارە بە هۆكاری سەرەكیی هەڵبەزودابەزەكانی ئابووریی تەڤ دادەنێت.
Monetary base
بنچینەی پارە (دەفری پارە، بنەمای پارە، ئەساسی پارە، بنەڕەتی پارە). پوختەی ئەو پابەندییە پارەییانەی (monetary laiblities) حکومەتە كە لە لای خەڵكە. لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بنەمای پارە یەكسانە بە پارە و یەدەگی بانكەكان. هێندێک جار پێی دەڵێن پارەی زۆر بەهێز (highpowered money).
Monetary economy
ئابووریی پارە. ئەو ئابوورییەیە كە تێیدا بازرگانی لە ڕێگەی ئەو دراوەوە (ئەو ئامڕازەی ئاڵوگۆڕەوە) دەكرێت كە بە گشتی (لە لایەن خەڵكەوە) وەك ئامڕازێك بۆ ئاڵوگۆڕكردن پەسەند كراوە.
Monetary policy
سیاسەتی نەختینەیی. بریتییە لە ئامانجەكانی بانكی ناوەندی لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی پارە، ڕێژەی سوود و دۆخی كرێدیت (پارەدارکردن). ئامڕازەكانی سیاسەتی نەختینەیی بە شێوەیەكی سەرەكی بریتین لە كرداری بازاڕی-كراوە، پێداویستییەكانی یەدەگ (reserve requirements) و نرخی داشكاندن.
Monetary rule
یاسا (یان ڕێسای) نەختینەیی. بنەمای كاردیناڵی (ژمارەیی) فەلسەفەی ئابووریی نەخینەگەراكان ڕێسای نەختینەییە كە دەڵێت سیاسەتی گونجاویی نەختینەیی بە ڕێژەیەكی جێگیر خستنەڕووی پارە زۆر دەكات و ئەو ڕێژەیەش لە هەموو دۆخێكدا دەپارێزێت.
Monetary transmission mechanism
میكانیزمی ڕاگواستنی نەختینەیی. لە ئابووریی تەڤدا، ئەو سیاسەتەیە كە گۆڕان لە خستنەڕووی پارەدا دەبێتە هۆی گۆڕانی بەرهەم، كار، نرخ و هەڵاوسان.
Monetary union
یەکێتیی نەختینەیی. ئەو ڕێكخستنەیە كە لە ڕێگەیەوە چەندین وڵات دراوێكی هاوبەش وەك یەكەی هەژماردن و ئامڕازی ئاڵوگۆڕكردن قبووڵ دەكەن. یەکێتیی نەختینەیی ئەورووپا لە ساڵی 1999 یۆرۆی وەك دراوێكی هاوبەش پەسەند كرد.
Money
پارە. ئامڕازێكە بۆ پێدان یان بۆ ئاڵوگۆڕكردن. بۆ زانینی ئەو شتانەی كە وەك پارە بە كار هێنراون، سەیری خستنەڕووی پارە بكەن.
Money demand schedule
خشتە (چەماوەی) خواستی پارە. بریتییە لە پێوەندیی نێوان هەڵگرتنی پارە و ڕێژەی سوود. كاتێك ڕێژەی سوود بەرز دەبێتەوە، بۆند و كاغەزە نرخدارەكانی تر زۆر سەرنجڕاكێش دەبن، بۆیە بڕی خواست لەسەر پارە كەم دەكەنەوە. سەیری خواست لەسەر پارە بكەن.
Money funds
سندووقی پارە. چەمكێكی كورتە بۆ ئەو ئامڕازە داراییە كورتخایەنانە زۆر نەختانەی كە ڕێژەی سوودیان ڕێك نەخراوە. نموونە سەرەكییەكانی بریتین لە سندووقی هاوبەشی (وەبەرهێنانی) بازاڕی پارە و حیسابی سپاردەی پارەی بازاڕ لە بانكە بازرگانییەكان.
Money market
بازاڕی پارە. ئەم چەمەكە ئاماژەیە بە كۆمەڵێك دامەزراوە كە كڕین و فرۆشتنی ئامڕازی كورتخایەنی كریدیت وەك كاغەزە بەنرخەكانی خەزێنە (treasury bills) و كاغەزە بازرگانییەكان (commercial paper) بە ڕێوە دەبەن.
Money supply
خستنەڕووی پارە. خستنەڕووی پارە بەپێی پێناسەیەكی سنووردار (پارەی سنووردار (narrow money) یان M_1)، لە پارەی ئاسن، پارەی كاغەزی و گشت خواست یان حیسابی دیداری پێك دێت، ئەمە پارەیە بۆ مامەڵەكردن. پێناسەی بەرفرەی خستنەوەی پارە (پارەی بەرفرە، یان بنەپارە، broad money) لە گشت پێكهاتەكانی M_1 و دارەتی نەختی دیاریكراو یان نزیك لە پارە وەك –حیسابی سپاردە، سندووقی نەختی بازاڕ و هتد- پێك دێت.
Money-supply effect
كاریگەریی خستنەڕووی پارە. پێوەندییەكە كە بە هۆیەوە بەرزبوونەوەی نرخ كە بۆ خستنەڕووی جێگیری پارەی ڕواڵەتی دەگەڕێتەوە، دەبێتە هۆی بەرتەنگبوونەوەی نەختینەیی (واتە كەمبوونی پارە) و كەمبوونەوەی خەرجیی گشتی.