ڕێوشوێن.
یاسا و ڕێساكانی حکومەتە
بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕەفتاری كۆمپانیاكان. سەرەكیترینیان بریتین
لە ڕێوشوێنەكانی
ئابووری (كە كار دەكاتە
سەر نرخ،
سەر دەستپێكردن
یان هاتنی یەكەیەك
یان كۆمپانیایەكی
نوێ،
یان سەر خزمەتگوزاریی تاكە پیشەسازییەك وەك خزمەتگوزاریی
تەلەفۆن) و ڕێوشوێنەكانی كۆمەڵایەتی (كە
هەوڵ دەدات كاریگەرییە دەرەكییەكان
ڕاست بكاتەوە كە
لە ژمارەیەك پیشەسازییەوە
سەرچاوە دەگرن، وەك پیسبوونی
هەوا یان ئاو).