تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



External diseconomies
كاریگەرییە دەرەكییە نائابوورییەكان. ئەو دۆخەیە كە بە هۆی بەرهەمهێنان یان بەكاربردنەوە تێچوونی قەرەبوونەكراو دەخاتە سەر لایەنی تر. بە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و سۆلفووری كارخانەكانی پۆڵا، زیان بە دارایی ناوچەكە و تەندروستیی گشتی دەگات و لایەنی زیانپێكەوتوویش قەرەبوو ناكرێتەوە. ئەم پیسكردنە دەبێتە كاریگەریی دەرەكیی نائابووری.
External economies
كاریگەریی دەرەكیی ئابووری. ئەو دۆخەیە كە بەرهەمهێنان یان بەكاربردن سوود بە لایەنی تر دەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی لە بەرامبەریدا پارە بدەن. كۆمپانیایەك كە پاسەوانی دامەزراندووە، دراوسێكانیش لەو پاسەوانیكردنە سوودمەند دەبن بەبێ ئەوەی هیچ شتێك لە بەرامبەریدا بدەن، كەواتە ئەم خزمەتگوزارییەی پاسەوانیكردن كاریگەریی دەرەكیی هەیە. زۆر جار بە هەردووك ئەم كاریگەرییانە، واتە كاریگەریی نائابووری و ئابووری، دەڵێن كاریگەرییە دەرەكییەكان.
External variables
گۆڕاوە دەرەكییەكان. هەر وەك گۆڕاوی دەرەکزا (سەربەخۆ) (exogenouse).
سەرچاوە: سەلاحەدین
external
[adj.]
derekî, derveyî. • ACCOUSTIC MEATUS : boriya guhiya derve.
Externalities
كاریگەرییە دەرەكییەكان. ئەو چالاكی و كارانەیە كە كاریگەریی تر جا چ باش بێت یان خراپ دەخاتە سەر خەڵكی تر بێ ئەوەی لە بەرامبەریاندا پارە بدەن یان قەرەبوو بكرێنەوە. كاریگەرییە دەرەكییەكان ئەو كاتەیە كە تێچوون یان قازانجی تایبەتی یەكسان نەبێت لەگەڵ تێچوون یان قازانجی كۆمەڵایەتیدا. دوو جۆری سەرەكی بریتییە لە كاریگەرییە دەرەكییە ئابوورییەكان و كاریگەرییە دەرەكییە نائابوورییەكان (external economies و external diseconomies).
سەرچاوە: سەلاحەدین
externalism
[n.]
derveyîn: ko tişt der¬veyî ye, derveyî diyarîbûnê ye.
externalism
دەرەکەتی، لە فەلسەفەی ئاوەزدا دەڵێت بەشێکی واتا و نێوەڕۆکی بیر زادەی دەوروبەرە، هۆکاری دەرەکی - دەرەوەی مرۆڤ - دەبنە بڕیاردەری دروستاندن justification, بەپێچەوانەی نێوەکەتی internalism کە دەڵێت تەنێ هۆکاری ناخەکیی مرۆڤە دەبنە بڕیاردەری دروستاندن. بڕوانە: The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون. لە فەلسەفەی زماندا، «دەرەکەتیی واتا» semantic externalism - پێچەوانەی «نێوەکەتیی واتا»semantic internalism - دەڵێت بەشێک یان سەرلەبەری واتای چەمکێکی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت زادەی هۆکاری دەرەوەی مرۆڤەکەیە – دەرەکیییە. لە ڕوانگەی دەرەکەتییەوە دەشێت دوو ئاخێوەر، خاوەن کوتومت هەمان دۆخی هۆشەکی بن لە کاتی ئاخافتنەکەدا،بەڵام مەبەستیان لە ئاخافتنەکەیان جیاواز بێت – لانیکەم دەشێت چەمکەکانیان ژێدەری جیاواز هاوئامێز بکەن. سەرچاوە: ڤیکیپەدیا https://en.wikipedia.org/wiki/Semantic_externalism The Internet Encyclopedia of Philosophy (IEP): https://iep.utm.edu/int-ext/#H5 هەردوو چەمکی دەرەکەتی و نێوەکەتی لە دەرەکی/دەرەکیەتی و نێوەکی/نێوەکیەتی وەرگیراون.
سەرچاوە: سەلاحەدین
externality
[n.]
derveyîn.
سەرچاوە: سەلاحەدین
externalization
[n.]
leşdarkirin, beha-nekirin.
سەرچاوە: سەلاحەدین
externalize
[vt.]
behane kirin, leşdar kirin, dînî wek diyariya derve dibî¬nît.
سەرچاوە: سەلاحەدین
externalized
[adj.]
vemirî, nemayî.
سەرچاوە: سەلاحەدین
externally
[adv.]
ji derve, dervekî, derekîkî.