مەترسیی ئەخلاقی. جۆرێكی كەمایەسی و سەرنەكەوتنی بازاڕە، كە تێیدا
بوونی بیمەی ڕیسكێكی بیمەكراو ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی مەترسیدار (ڕیسكدار)
بەرز دەكاتەوە.
بۆ نموونە،
ئەگەر خاوەن ئوتۆمبیلێك
لە ترسی دزین سەدا سەدی (%100) ئوتۆمبیلەكەی
بیمە دەكات،
لەوانەیە گوێ بە داخستنی دەرگای ئوتۆمبیلەكەی نەدات، چونكە
بوونی ئەم جۆرە بیمەیە پاڵنەری پاراستنی ئوتۆمبیل
لە دزیكردن كەم دەكاتەوە.