تەرازنامە. ڕاپۆرتی سەرپاكی دۆخی
دارایی (كەسێك، كۆمپانیایەك، حکومەتێكە)
بۆ ماوەیەكی دیاریكراو،
لە لایەكیدا دارەتەكان (Assets) هاتووە،
لە لاكەی تریدا پابەندییە قەرزییەكان (liabilities) و پوختەی
گەشە هاتووە.
هەر بابەتێك بەگوێرەی بەهای هەییەكەی
یان بەهاكەی بەپێی
پارە هەژمار كراوە. كۆی
هەردوو لاكەی
دەبێ هاوسەنگ بێت، چونكە پوختەی
گەشە (
زۆربوون)
بە واتای كەمكردنەوەی پابەندییە قەرزییەكانە
لە دارەتەكان.