تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەکی یەکی
دانه دانه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکی یەکی
شتی هەڵبژاردەی نایاب
یەکی یەکی
تاکەتاکە: یەکی یەکی هەڵم بژارد
یەکیتی
یەکایەتی، بێ جیاوازی
یەکیتە
حرف صدادار
اصطلاحی در تقسیم
یەکیتە
پیتی دەنگدار لە ئەلفوبێتکەدا
وتەیەکە لە بەشکردندا: یەکیتە یەکی من
یەکینی
تنهایی
یەکینی (کۆ.):
(باک.) یەکێتی. (موک.) زەقاڵێن. جوورە گەمەیەکە.
یەکیەتی
ئەنجومەنێکی ئارەزومەندانەیە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی هاوبەشی ئەندامەکانی. یەکیەتییەکان لە سەرەتای سەدەی یازدەوە، لەگوێن ڕێکخراوەی کرێکاری و پیشەسازی بە مەبەستی پێشڤەبردنی قازانج و بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی، پیشەیی، پەروەردەیی و ئایینی ئەندامەکانی سەریان هەڵداوە. ئەم ئەنجومەنانە توانست و زانیارییە پیشەییەکانی خۆیان، وەچە بە وەچە ڕاگواستووە و نەیانهێشتووە کەسانی بەدەر لە خۆیان ببنە ئەندامی یەکیەتی.
یەکیەتی ئەورووپا
اتحادیەی اروپا
یەکیەتی ئەورووپا
European Union (EU)
یەکیەتی ئەورووپا
«ئەنجومەنی ئەورووپا» لە ساڵی 1993 بەملاوە بە «یەکیەتی ئەورووپا» ناوبانگی دەرکردوە کە ئەویش پێکهاتێکە لە: کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا (بازاری هاوبەش)، کۆمەڵەی خەڵووز و پۆڵای ئەورووپا و کۆمیتەی وزەی ئەتۆمی ئەورووپا کە لە یەکەمی ژوئییەی 1967 یەکیانگرت. ئەم ڕێکخراوە بریتیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی وەڵاتانی ئەندام و پەرلەمانی ئەورووپا و دادگەی ئەورووپی. ئامانجی یەکیەتی ئەورووپا بریتییە لە:
بەدیهێنانی یەکییەتی ئابووری و پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی، لابردنی سنوورەکان، ڕێکخستنی بازاڕ و دراوی هاوبەش، دەرکردنی پلان و سیاسەتێکی یەکگرتوو لە بابەتە جۆراوجۆرەکان و سەرەنجام یەکگرتنی سیاسی لە نێوان وەڵاتانی دیموکراتیی ئەورووپا. یاسا و ڕێساکانی ئەم ڕێکخراوە لە 31ی دێسەمبەری 1992 پیادە کراوە. بەم پێیە هیچ بەربەستێک بۆ دانوستانی شمەک و خزمەتگوزاری و دارایی و کرێکار و گەڕۆک لە ناو وەڵاتانی ئەندامی یەکیەتی لە ئارادا نییە. لە سەر یەکگرتوویی سیاسی و گەیشتن بە دانەی دراڤی هاوبەش، پەیماننامەی زۆر لە نێوانیان مۆر کراوە کە بریتین لە:
ـــ یەکلاکردنەوەی دراڤی ئەورووپا (ئەم دراڤە لە ژانوییەی 2002 بە ناوی «یۆرۆ» هاتە گەڕیان لە بازاڕدا و ئێستا مامەڵە و دانوستانی پێ دەکرێ).
ـــ داڕشتنی سیاسەتێکی یەکلایەن بۆ ئەندامانی یەکیەتی.
ـــ داڕشتنی ڕێبازێکی بەرگریی هاوبەش لە ژێر چاودێری یەکیەتی ئەورووپا .
ــــ ئەم یەکیەتییە پێشەنگاوی ڕێبازێکی کۆمەڵایەتی یەکگرتوو دەبێت.
ـــ زیادکردنی یارمەتی بۆ ئەندامانی هەژار و لاواز لە یەکیەتیدا.
ـــ زیادکردنی دەسەڵاتی پەرلەمانی ئەورووپا.
یەکیەتی ئەورووپا تاکوو ئاڤریلی 2003 لە پانزە ئەندام پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە:
فەرەنسە، ئەڵمانیا، ئیتالیا، بەلجیکا، هۆلەندا و لۆکزامبۆرک (لە ساڵی 1957 بەپێی ڕێکەوتنامەی ڕۆم) بەریتانیا، ئیرلەندا و دانیمارک (لە 1973) یۆنان (لە 1981) ئیسپانیا و پۆرتوغال (لە 1986) نەمسا، فینلاند و سوید (لە 1995). بڕیار بووە نزیکەی 10 وەڵاتی دیکە ببنە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە.
ڕێبەرانی وەڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەورووپا، لە دانیشتنی 20ی ژوەنی 2003 ڕەشنووسی دەستووری بنچینەیی ئەم ڕێکخراوەیان ئامادە کرد تاکوو ببێتە یاسای هەموو وەڵاتانی ئەندام. بڕیار وابوو ئەم پێشنووسە لە ساڵی 2005 بەولاوە لە وەڵاتانی ئەندام بخرێتە ڕیفراندۆمەوە. (بڕوانە پەیمانی ماستریخت). پێنجەمی سیپتەمبەری 2005 یەکیەتی ئەورووپا گفتوگۆکانی لەمەڕ بەئەندامبوونی تورکیای لە ماوەی 10 ساڵدا پەسند کرد. ناوەندی یەکیەتی لە شاری بروکسیل، پێتەختی بەلجیکایە.
یەکیەتی عەرەب/کۆمکاری عەرەب
اتحادیەی عرب
یەکیەتی عەرەب/کۆمکاری عەرەب
Arab league