تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نییوەبرێژ
(موک.): بۆدانی گەنم و کونجی و قاوەو ئیدی
نییوەتا
نییوە فەردەیەک
نییوەدوورگە
دوورگەی ناتەواو٬ زەوییەک٬ کە لە زۆر لاوە بە ئاو دەورەدرابێ
نییوەر
دووکەرەت کەر(ئەندازە)
نییوەشەو
نییڤەشەڤ٬ نییوەی شەو٬ نیڤاشەڤێ
نییوەنمەک
هەویرێکە لەسەر بریین دادەنرێ. نییمڕۆیی
نییوەچڵ
نییوە وناتەواو
نییوەڕۆ
ناڤروژ٬ نییڤرۆ٬ (زا.) نییڕۆ٬ (دەر.لک.): نییمەڕۆ٬ (هەو.)نییوڕان. باشوور
نییوەڕۆبار
پشوو و وچانی نیوەڕۆیانی کاروانچییان. حەسانەوەی نیوەڕۆیان
نییوەڕۆژ
جەمی نییوەڕۆیه٬ (هەورا.): نییمەڕۆژ٬ نانی نیوەڕۆیە
نییوەکوڵ
(شن.):خاوەچی
نییوەگیان
نیمەگیان٬ نیوە مردوو
نییوەگەر
شتێک٬ کە شتێکی دیکە دوو کەرت بکا
نییڕیین
(باک.): نوواڕیین٬ تەماشاکردن
نییڕەنییڕ
(ڕۆژ.): نەڕڕەنەڕ٬ هەراهەرای بێ سوودو بێ شەرمانە
نییڕەوان
هێز٬ تیین٬ زەبر
نییڤانی
(باک.): لەت لەت
نییڤجۆ
(باک.): ناتەواو٬ نییڤچە
نییڤرۆ
(باک.): نییوەڕۆ
نییڤرۆکی
(باک.): دەنیوەڕۆیەدا