تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خومالیک
جەڕەی گەورە
خونکەییک
(دەر.):بارانێکە لە سەرەخۆ ببارێ
خینیک
(باک.): خانوو
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خیک
[ا ]
(خیک - xîk)
مەشکە، جەوەندە، قەڕاپە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەریک
کەسێکە بە کارێکەوە ئاڵا بێ
خەریک
خەریک
خەجڵ. (خەریکه.) [سەرقاڵ]
خەریک
مَشغول، مُشتَغِل، اُخد، مُتَصَدِّي، مُتَعَرِّض.
خەریک
بە کارەوە مژول
سەرچاوە: نالی
خەریک
گیرخواردوو و داماو.

خەریکی شەشدەری هات و نەهاتم
خەلاصیم قەت نییە لەم نەردە بێ تۆ
خەریک
گژ و وێژ،لەکارەوەچوو،لەزگ،پێگرتی،خووەدی،خووەیی، لەگژ، کەسێکە لە کار وفەرمانێکەوە ئاڵا بێ، مژوۆڵ، سەرگەرم، خەجیل
خەریک بوون
لەزگبوون،تێوەرووکان،تێبەربوو،لێبڕاوبوون،لێبڕان، لەکارێکەوە ئاڵان،لە کارێکەوە چوون.
خەریک کردن
خووە دی کردن، تێبەردان،یەکێک بە کارێکەوە کردن، یا لە کارێکەوە ئاڵاندن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
داریک
[ا ]
(داریک - darik)
جوره سکەیەکی زیره که له زەمانی داریوشی گەورەدا رەواج و باوی بووه.
دازدەهیک(باک)
دەرزەن،12دانە،دووازدە جووت،12تۆپ و ئیتر.
دانڕیک
ددانچیڕ. –ی : ددانچیڕە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دایک
مێینەیە کە منداڵی ببێ