تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگ پەڕین
ڕەنگ باخت کردن، کاڵەو بوون.[ڕەنگچوون. (وەک: کاڵبوونەوەی پارچە و جلوبەرگ.)]
ڕەنگ پەڕین
سُهُوب، تَصَفُّر، تَغَیُّرُ اللَّون.
ڕەنگ پەڕین
نُصُول، نُضُوّ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەنگپەڕین
کاڵبوونەوەی ڕەنگی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەنگپەڕین
تێکچوونی ڕەنگ و دیمەن لە ترسا یا لەبەر نەخوشی
ڕەنگپەڕین
ڕەنگ گۆڕان، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. تێکچوونی ڕەنگ و دیمەن له ترسان یا لەبەرنەخۆشی. کاڵبوونەوەی ڕەنگی چتی، ڕەنگ نەمان، کاڵەوبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەنگین
شتی ڕەنگاوڕەنگی جوان
ڕەنگین
ڕەنگاوڕەنگ، ڕەنگدار، پاراو، جووان و شیرین ، چتی ڕەنگاوڕەنگی جووان. نێوی ئافرەتانه. – ی: ڕەنگاوڕەنگی
ڕەنین
(باک.): وەڕینی سەگییه، عەوعەو
ڕەهدین
(باک.): ڕدێن، ڕیش
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕەوابینین
بینینی شتێک بەشایستە
ڕەوابینین
بەشایان زانین