تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپیندار
[[ئەسپین+دار]]
«نتـ.» جۆرە دارێکە، توێکڵ و دارەکەی سپییە، درێژ و ڕاست هەڵدەچێ، گرێ و گۆڵ و خوار وخێچی تێدا نییە، بۆ کاروباری دارتاشی و دارەڕای خانوو کەڵکی لێ وەردەگیرێ و کاغەزیشی لێ دروست دەکرێ. هس.: ئەسپین.
ئەسپیندار
جوورە چنارێکە، سپیدار، سپیندار، ئەسپیندار لەگەڵ شاتانی یەک کۆزن، بەڵان لکی بڵاو دەبێ و قەدی تاکتاکەشیان خووار دەبێ، گەڵایەکانی وەهی شاتووی دەچێ بەڵان گچکەتره و کەسک دەنووێنی چونکوو گەڵای تووی ڕەش کەسکێکە ڕەش دەنووێنی
ئەسپینگ
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» گییایەکی دەشتەکیی بەهارییە، گەڵای باریک و درێژ و گرنج گرنجە، لە چیا و دەشتی کوردستان زۆرە، بە خوێوە دەخورێ. ٭ئەسپنگ. «کعر.» شنگ.
ئەسپە ئاسنینە
«نتـ.» تمـ: ئەسپە داریینە.
ئەسپە دارینە
[[ئەسپ+ئە+دار+ئینە]]
«نتـ.»، «مکـ.» مەکینەیەکە ئینسان سواری دەبێ و هاتو چۆی پێدەکا، دوو تەگەر «تایە» ی هەیە و بە هۆی زنجیرێکی تایبەتی کە چەرخێکی ددانە داری پێوەیە، دەسووڕێنەوە. تێبــ.ینی: لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا باسی ئەسپێک دەکرێ کە لە دار دروست کراوە، یەکەم جار کە ئەم مەکینەیە هاتۆتە موکریان، لە «مەهابات» پێیان کوتوە: ئەسپە دارینە، هەروەکوو کتێبــ.ەکانی پێش شەڕی دووەم کە لە عێراق بۆ خوێندنی کوردی چاپ کراون بە «ئەسپە ئاسنینە» یان ناو بردووە. ٭«کعر.» پایسیکل، «کئێر.» دووچەرخە.
ئەسپە شینە
[[ئەسپ+ئە+شین+ئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.» «باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە، لە کەڕەواڵە گەورەترە، لە کاتی هەڵفڕینا دەنگێکی لێوە دێ لە حیلەی ئەسپ دەچێ» «خا: جـ۱- ۴»، «زەردەواڵەخۆر- باڵندە» «هبێد- ۴۵» ٭«مکـ.» کاسەڵە شینکە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپەئاسنینە
ئەسپەئاسنینە
دوچرخه
ئەسپەئاسنینە
بڕوانە: ئەسپ ئاسنینە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپەدارینە
ئەسپێکە لە دار دروست دەکرێ و منداڵان سواری دەبن بۆ یاری
ئەسپەدارینە
دوچرخه
ئەسپەدارینە(فە)
چەروەی ئاهنین، ئەسپاسنینە دووچەرخە، ئەسپێکیشە لەدار دروست دەکرێ منداڵان بۆ یاری سوواری دەبن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسپەشینە
باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە لە (کەرەواڵە) گەورەترە، لە کاتی هەڵفریندا دەنگێکی لێوە دێ لە حیلەی ئەسپ دەچێ
ئەسپەشینە
باڵندەیێکی ڕەنگاوڕەنگە لە کەڕەواڵە گەورەترە، لەکاتی فڕینێدا دەنگێکی لێوەدێ وەحیلەی ئەسپی دەچێ
ئەسکینناس
«نا.»، «مکـ.» پارەی کاغەز. ٭«سنـ.» ئەسکەناس. «کعر.» بانقەنۆت. «نازت بوو، نازت بێ+سەت تمەن ئەسکینناس پایەندازت بێ» «فۆلکلۆر» .: گیرفانی پڕ بوو لە ئەسکینناس، جاران ئەسکینناسی سەد دیناریش هەبوو. تێبــ.ینی: وەکوو دەزانن پارە لە پێشدا مەعدەن «مس، زێڕ، زێو،...» بوو، لە شۆڕشی فەڕەسادا پارەی کاغەز «حەواڵە بۆ سەر خەزێنە ی میللی» داهێنرا کە پێیان دەکوت «ئاسسیگنات» ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی عرووسیڕا «تمـ: معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۲۷۱» هاتۆتە ناو زمانی فارسی لەوێش ڕا بۆ کوردی. لەوانەشە بە هۆی بازرگانیی ڕاستەوخۆی نێوان بەشێک لە کوردستانی ئێران و عرووسیات، هەر ڕاستەوخۆ لە ڕووسیڕا هاتبێتە ناو زمانی کوردی.