تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئینتقام
ئینتها
سەرچاوە: نالی
ئینتیباه
ئاگادار بوونەوە.

سەوادی طوڕڕەیی ئەو ئیشتیباهی سەهوی جوان
بەیاضی غوڕڕەیی ئەم ئینتیباهی سوجدەیی پیر
ئینتیحار
ئینتیحار
خۆکوشتن. [خۆمراندن، خۆکوژی]
ئینتیحار
انتحار، اعتفاد.
ئینتیحار کردن
[[=عا.: ئینتیحار + کو: کردن]]
(مست. لا.) خۆ کوشتن بە دەستی خۆ بە هەر جۆرێ بێ.
سەرچاوە: نالی
ئینتیخاب
هەڵبژاردن، به مەعنا هەڵبژاردەیە.

خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبه
یەعنی نوقطه ی فەرقی ئیبنو موقله ویبنو حاجیبه
ئینتیخاب کردن
[[عا.: ئینتیخاب + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- هەڵبژاردن و پەسند کردنی شتێ لە ناو کۆمەڵێ هاوچەشنی خۆی. ٢- دیار کردنی کەسێ بۆ جێبەجێ کردنی کارێ لە لایەن کەسێ یا هەیئەتێکەوە. ٣- هەڵبژاردنی کەسانێ بۆ نوێنەری لە پەڕلەمان و کۆمیتەکانی پاڕتە سیاسییەکان و...
ئینتیخابات
انتخابات
ئینتیخابات
هەڵبژاردنی بریکار لە دەوڵەتا
ئینتیزار
[[=عا.: ئینتیزار]]
(نمس.) ١- چاولەڕێیی. ٢- چاولەدوویی.
ئینتیشار
[[=عا.: ئینتیشار]]
(نمس.) پەڕش و بڵاوی.
ئینتیشاردان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)،(کئێر.) بڵاوکردەنەی کتێبــ.، ڕۆژنامە، قسە،...