تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەوپیل
پێشوازی کردن لە باسێک یاخود کەسێک. «پیل» لە موکریان بۆ «شان» ڕۆیشتووە (لە سلێمانی بۆ باتریش «پیل» دەڵێن)، دەربڕینەکەش لەوەوە هاتووە کە بەرەو شانی یەکێک بچیت بۆ ماچ کردن و بەخێرهاتنی. شان ماچ کردن لە کوردەواریدا ئەوپەڕی پلەی ڕێزگرتنێکی ڕێزدارانەیە بۆ مرۆڤی تەمەندار. ئەمە لایەنە بەرهەستەکەیەتی.
هەمان وشە بۆ لایەنی دەرهەست (ئەبستراکت) ڕۆیشتووە. ئەم پرۆژە نوێیە دڵپەسەندە بۆیە زۆرینە بەرەوپیلی دەچن. کە دەکاتەوە «پێشوازی لێ کردن».
بەغیل
[[محر. عا.: به‌خیل]]
«نفا.، س.»، کەسێکی چاوی به حاڵخۆشی خەڵک هەڵنە یێت. کەسێکی حەز به دەوڵەمەندی، خۆشبەختی و...،.... نەکات. تێبــ.ینی: مانای ئە م وشەیه له کوردیدا، هیچ پەیوەندێکی دەگەڵ مانای ئەسڵه عەڕەبییە کەیدا نییه و مانای «حەسوود» ی عەڕەبی دەدا. بەڵام له بن لەهجەی سلەیمانیدا شکڵ و ماناکەی هیچ دەستی لێ نە دراوه و به مانای «ڕژد» یکوردییه.
بەنگڵەژیل
جوورە گیایەکە لە مێرگ و تەڕاییدا دیتراوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تأجیل
[مص. ع ]
(تەئجیل - te’cîl)
دواخستن، مۆڵەتدان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تأویل
[مص. ع ]
(تەئڤیل - te’ vîl)
تەفسیرکردن، شرۆڤەکردن، لێکدانەوەی ئەو دیوی وشه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تبجیل
[مص – ع ]
(تەبجیل - tebcîl)
ڕێزگرتن، گەوره کردن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تبدیل
[مص. ع ]
(تەبدیل - tebdîl)
گۆڕین، گۆڕانکاری.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تجلیل
[مص. ع ]
(تەجلیل - teclîl)
ڕێزگرتن، قەدرگرتن، گەورەکردن، رێزلێنان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تحصیل
[مص. ع ]
(تەهسیل - tehsîl)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تحلیل
[مص. ع ]
(تەهلیل - tehlîl)
حەڵاڵکردن، هەرس کردن، کردنەوه.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تحمیل
[مص. ع ]
(تەهمیل - tehmîl)
بارکردن، بارلێنان، سەپاندنی کارێک به تۆبزی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تحویل
[مص. ع ]
(تەهەڤول - tehvîl)
گواستنەوه، گۆڕین، هەواڵه کردن، کۆچکردن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تخیل
[مص. ع ]
(تەخەیول - texeyul)
بەکارهێنانی خەیاڵ، خەیاڵ کردن، خەیاڵ و گومان کردن، فیزلێدان، ئەندێشەلێدان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تذلیل
[مص. ع ]
(تەزلیل - tezlîl)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تذییل
[مص. ع ]
(تەزییل - tezyîl)
درێژ کردنی داوێن، شۆڕکردنی جل و بەرگ، پایین کردن، نووسین له پەراوێزی بەرپەڕی کتێبان، پەراوێزنووسین.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ترتیل
[مص. ع ]
(تەرتیل - tertîl)
قسه کردنی سوارو رەوان، خوێندنی قورئان به دروستی و دەنگی خۆش.
ترومبیل
ئۆتومبیل، ماشێن، سەیارە