تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرتیل
خاوە بۆ کارپێک هێنان، ڕیشوەت
بەرتیل
[[عا]]
«نا.» پووڵ یا هەر شتێکی دیکه که بۆ بەدەست هێنانی قازانجێکی ناڕەوا «ماددی و مەعنەوی» یا ڕاپەڕاندنی کار و مەسەلەیەک له داییرەکانی حکوومەت «جاران مەحکەمەی قازیش» یەکێک دەیدا به کاربەدەستێک.* ڕیشوەت. «سن.» بەرتێڵ، ڕیشڤەت. «بک.» بەرتیل، ڕوشەت، ڕوشڤەت.
بەرتیل
وەڵیڤەت، ژێرزووان، زووان گوشادانە. (هەورا) چتێکە بیدەی بە یەکێکی، کە کارێکت پێی بێ بۆ ئەمەی ئەو کارەت بۆ بکات. (باک) کاسەو بادەی مەیە._کرن: تێکدان، کاوول خراپ کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرتیل خواردن
بەرتیل خواردن
«مست. مت.» تم: بەرتیل وەرگرتن.
بەرتیل خۆر
«نت.»، «سفا.» » کەسێکی ئاماده بێ بەرتیل وەربگرێ، حاڵی ئەو کار به دەستەی کاری خەڵک ڕاناپەڕێنێ، یا گرێ و گۆڵی تێدەخا و هەتا پارەیەک شتێکی نەدەنێ جێبەجێی ناکا.:؛ بەرتیل خۆرێکی عەجایبه. کوڕه بەرتیل خۆرت نەدیوه، ئەمه کەی بەرتیل خۆره.
بەرتیل دان
«مست. لا.» دانی پاره یا هەر شتێک به کاربەدەستێکی دەوڵەت له لایەن کەسێکەوه، بۆ ئەوەی ئیشێکی بۆ جێ بەجێ کات.
بەرتیل کردن(ئەردە)
ڤەکێشانەوە لە یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەردیل
بەردیل
معاوضه، شیشک سه ساله
بەردیل
[[؟]]
«نت.»، «هل» بەرخە مێیەکی دوو ساڵی تەواو کردبێ و پێی نابێتە سێ ساڵان. *(مک) شەک مەڕ.
بەردیل
بەرخەمێی یەکساڵانەیە، (باک) بەرندیر، (هەو) بەردیر، (زا) بەرەندەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرمیل
جۆرە سندووقێکی گردی قووڵە لە لەوح یا تەختە
بەرمیل
بۆشکە، دەفری گەورەی دارین بۆ تراو، کوپەی داری سەرگیراو
بەرمیل
«نا.»، «کعر.» تم: بۆشکه. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه به ڕێگای زمانی ئینگلیسیدا، لە کوردستانی عێراق هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەسڵەکەی لە ئینگلیسیڕا «بار- ڕێل» ه که ئەویش له «باریل» ی فڕە نسی وەرگیراوه «تم: و «تم: قامووسی باغەڵی ئۆکسفۆرد، 1961، ل- 57» بەڵام بۆم ساغ نەبۆتەوه و نازانم دە نگی «م» ی چۆن لێ پەیدا بووه.
بەرمیل
جوورە سندووقێکی گردی قووڵە لە لەوح یا لە تەختە
بەرگیل(باک)
جوورە مارێکە. بەرگیری، بەرپێچ، بەربەن، بەربەس._دانەوە: بڕدان، بەرپێچ کردن