تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆیلانە
باربوو، باربووێکە، کە ڕۆژی دووەم ژنان بە بووکێیەوە دەبەن و یا بۆ ژنێکی دەبەن، کە منداڵی بووبێ. (خۆ) پۆلیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆیلە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆیلە
زڕ و زەنگیانەی سەری ژنان
پۆیلە
کادو برای عروس و داماد
رشته و مهرەهای زینتی
پۆیلە
پۆیلانە
لیزگەموروی سەر بۆخشڵ لەسەری دەدەن
پۆیلە(هەو.، هەورا.، زەن)
ڕیشووی زەنگیانەیە، کە پووڵەکەی زێڕو ئیتری بەسەرەوەیە بەسەری منداڵانیدا دەکەن. زڕو زەنگیانەی سەری ژنانە. پارچە خشڵێکیشە، کە بەلا جانگێدا دەکرێ. پۆیلانە. (خۆ) بارو بوو، بەخشش. منداڵێک دووای بوونی، کە بیبەنە لای باوکی و خاڵی هەر چتێکی کە بیدەنێ: _ی پێدەڵێن
پیرخەلیلە(هەورا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرخەنیلە
شۆربای وردە ساوەر
پیرخەنیلە
چێشتێکە بە برنج یا ساواری وورد لێبنرێ. ئاردی ساواری، پیرنی، (هەورا) پیرخەلیلە. سمیتک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیلان
پیلان
پلان، فێڵ، فرڵداغ، دۆڵاب. کەین و بەین
پیلان - کەتن
کردەیەکی پەنامەکی و شاراوەیە کە لە لایەن گرووپێکی شۆڕشگێڕ یان سیاسی بۆ ڕووخانی ناوەندی ڕێبەرایەتی سیاسی وەڵاتێک بە ئەنجام دەگات. بۆ وێنە: پیلان بە دژی هیتلەر (1944) هەروەها بەدژی نووری سەعید و مەلیک فەیسەڵ (1958) و عەبدولکەریم قاسم (1963) لە عێراق.