تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆبیا
دانە وێڵەیەکی بە کلوە بە ڕەنگی سپی و سوور دەبێ، ماشەسپی، ماشە سوورە
لۆبیا
لە کۆمەڵەی پاقلەمەنیە. لە پاقڵە بچووکترە
لۆمپن پرۆلتاریا
لومپن پرولتاریا
لۆمپن پرۆلتاریا
Lumpen Proltariat
لۆمپن پرۆلتاریا
لۆمپن، وشەیەکی ئەڵمانییە و بە کەسانی بەتاڵپا و پەست و خوێڕی و شڕەخۆر دەگوترێ. زاراوەی لۆمپن پرۆلتاریا لە نەریتی سیاسیدا بە توێژێک لە خەڵکی چارەڕەش دەگوترێ کە بە هۆی بێ بەشبوونی یاسایی و کۆمەڵایەتی و بێ ئاگایی لە کاروباری سیاسی و مرۆیی، ویژدانی شۆڕشگێڕانەی خۆیان لەدەست داوە. ئەم توێژە بە تایبەت لە کۆمەڵگە کۆلۆنیالیستیەکاندا سەرهەڵدەدەن و دەبنە هۆی تووڕەیی و بێزاری خەڵک و بەرە ــ بەرە بە هۆی ڕەوشی نالەباری ئابووری، زیاتر لە ناو تاوان و گەندەڵیدا نوقم دەبن. دەتوانین لۆمپن بە گرووپێکی شڕەخۆر و بەرەڵڵا و تاوانکار لە قەڵەم بدەین کە دەبنە کرێگرتەی وەڵاتانی سەرمایەداری و چینی دەسەڵاتدار کە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی دواکەوتووانە و دژەنەتەوەیی خۆیان سوودیان لێ وەردەگرن و بەم جۆرە پلەوپایە و پێگەی خۆیان بەهێزتر دەکەن.
لۆمپنەکان، لە کۆدەتا و پیلانەکاندا لە ڕێی جاشییەتی هەوڵی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ڕەوای جەماوەر دەدەن. ئەمانە هەرچەنەدە ژیانێکی ناخۆش و دژوار بەسەر دەبەن بەڵام هەموو کارێک ئەنجام دەدەن و لە ئەنجامدانی هیچ کردارێکی نامرۆیی سڵ ناکەن. ناتوانین لۆمپنەکان لە چوارچێوەی چینێکی تایبەتدا ڕیزبەندی بکەین چون هیچ کار و کەسایەتییەکیان نییە و جگە لە ئاژاوەگێڕی و تێکدان کارێکی دیکە ئەنجام نادەن و بە گشتی دەچنە ڕیزی کەسانی مشەخۆر و سەرباری کۆمەڵگە و دوژمنانی گەلەوە.
لە تاریکیا ڕۆشنایی دین
لە تاریکیا ڕۆشنایی دین
چاو بڕینە ڤووناکی لە تاریکاییەوە.
لە تاریکیا ڕۆشنایی دین
تَضَوُّء.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ماخولیا
[ا ]
(ماخولییا - maxuliya)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ماخولیا
ماخولیا
گێژ و حۆل
نەخۆشیەکە، ئەسپەک
ماخوولیا
ماخۆلیا٬ -یی: دێوانەیی٬ گراویی٬ دڵداری٬ خەمخواریی٬ خەمخۆری٬ گێژی
ماخۆڵیا
ماخولیا، خولیا، خُلولیا، مالیخ، مالیخولیا.
ماخۆڵیا
نەخۆشینێکە.
ماخۆڵیا
مَلانخولِي.
ماخۆڵیا
ماخوولیا٬ سەوداسەر٬ گراو٬ دڵدار٬ دێوانه٬ حەبداڵ٬ گێژ٬ خەمخوار٬ خەمخۆر