تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخڵە
خەرمانەی مانگ: ئاخڵە لە دەوری مانگ دیارە
پاپۆکەی مار: مارەکە ئاخڵەی دابوو
بە ژوورێکی کورتەدیواری سەردانەپۆشراو دەڵێن کە بۆ کا و گیا ساز دەکرێ
ئاخڵە
«نا.»، «سنـ.» ١- داییرەیێکە هەندێ شەوان بە هۆی هەڵم و هاڵاوێ کە لە زەوی هەڵدەستێ دەورەی مانگ دەدا. * خەرمانە. ٢- دیوارۆکەیەکە لە لادێ بە قور و بەرد یان تەپاڵە یا هەر قۆر دروستی دەکەن و ئەو سەرەوسەرەکەی دەگاتەوە یەک، زۆریش بەرز نابێتەوە، کا و گژ و گیا و ئەو جۆرە شتانەی تێدا ڕۆ دەکەن «مخـ.». تێبــ. ـ بە لای منەوە ئەم وشەیە هەر ئاڵقەیە و گۆڕاوە.
ئاخڵە(کر)
خەرمانەی دەورەی مانگ و خۆر. (ئەردە)دیواری تەپاڵە، لێوارێکە، کە بە گردی شتێکا دروست بکرێ لە قوڕو ئیتر
ئاداب(باڵە.، مام)
زووخاو، زۆخ، کێمی برینانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئازاڵە
سۆختی زستان
ئازاڵە
سوخت. (تپالە و پشکل)
ئازاڵە
سوخت. [سووتەمەنی (وەک: تەپاڵە و پشقڵ.)]
ئازاڵە
ذکوە، حراقە.
ئازاڵە
(نت.)، (سن.) سووتەمەنی لادێی کوردەواری: تەپاڵە و پشکەڵ و دەوە... * تەپاڵە. هس.: «بکـ.» ئێزنگ.
ئازاڵە(ئەردە)
سووتەمەنی، تەپاڵە، پشکەڵ، سووختی زستانێ و ئیتر
ئاسنەواڵە
لە کار کەوتە و لەت وپەتی ئامڕازی ئاسن، قوڕازەی ئاسنی
ئاسنەواڵە
[[ ئاسن + ە ــ ئە/ ١ + واڵە ؟ ]]
«نتـ.» تەل و بزمار و لەت و پەتی مەکینە شکاو، هەر شتێکی تریش کە لە مەعدەن دروست کرابێ و بێ کەڵک بووبێ: ئەم هەموو ئاسنە واڵەیە چیە لێرە کۆت کردۆتەوە. «عا.»
ئاموور ماڵە
«مکـ.» شل و شەوێق لە نیر بەستراوە و گاسن زۆر لە زەوی دەچێتە خوار و قوونی دەندە لە زەوی دەخشێ.
ئامپیاڵە
هاودەم، هاونشین، هاوکردار و هۆگر