تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێهەڵاتن(موک)
لە ئاوێدا مەلەکردن
تێڵاترێن
دارکاری خەست وخۆڵ: کەوتەگیانی تێڵاترێنی کرد
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تێڵاتڕێن
بریتییە لە لێدانی یەکێک بەدار بەزۆری
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
The special Committee on Decolonization
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
لە ڕێکەوتی 14دێسەمبری 1960 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جاڕنامەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وەڵاتانی کۆڵۆنیایی و داگیرکراو (جاڕنامەی کۆتایی داگیرکاری) کە لە لایەن 43 وەڵاتی ئەفریقایی و ئاسیایی ئامادە کرابوو بە کۆی 90 دەنگی ئەرێنی و 99 دەنگی یپارێزکەر و بێ هچ دەنگێکی نەیار، پەسندی کرد. لەم جاڕنامەدا ڕوون کراوەتەوە: ژێردەستەبوون، وەبەرهێنان، یا خستنە ژێر ڕکێفی جەماوەرێک لە لایەن حکوومەتێکی بێگانە، پێشێلکەریی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ماف و ئازادییە مەدەنییەکان لە ئەژمار دێت و ڕێگڕێکە لەبەردەم ئاشتی و هاریکاریی نێودەوڵەتیدا.
بۆ نەهێشتنەوەی ئەم بەربەستانە، کۆمەڵی گشتی «داواکاری کۆتایی هێنانی خێرای داگیرکارییە و دەخوازێت، بێ هیچ مەرجێک سەربەخۆیی وەڵاتانی داگیرکراو لەژێر دەسەڵاتی بێگانە» ڕاگەیەندرێت.
ئەم جاڕنامە لەسەر ئەوە جەخت دەکات کە نەبوونی ئامادەیی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەم وەڵاتانە نابێت ڕێگر بێت بۆ دواخستنی پڕۆسەی سەربەخویی.
جۆڵاتەنە
داوی جاڵجاڵوکە، تاڵی کاکڵەموشان
سەرچاوە: نالی
حاڵاتی میحاق
ئەو کاتەی مانگ ئەگاتە ڕادەی ئەوپەڕی باریکی و لاوازیی و لەبەرچاو ون ئەبێ کە ئەوەش لە دواڕۆژەکانی مانگی عەرەبیی و لە یەکەم ئێوارەی مانگی نوێدا ئەبێ کە مانگ زۆر بێتینە و بەزەحمەت بەدیی ئەکرێ.

لە دووریی تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە « نالیی » وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە..
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خپ هەڵاتن
خپبوون
خپ هەڵاتن
یکباره از حرکت افتادن
خپ¬هەڵاتن
خَپ شدن، خَپ افتادن، خپیدن، خَفیدن، خفتیدن، خوابیدن، خفه شدن. (افتادن و بی¬صدا شدن.)
خپ¬هەڵاتن
کپ¬کردن، کب¬کەفتن، کب¬هەڵاتن، خپ¬هەڵهاتن. [کڕومات بوون (کەوتن و بێدەنگ بوون.)]
خپ¬هەڵاتن
اِنکباب، ائکبات.
خۆرهەڵاتی
خەڵکی لای ڕۆژهەڵاتی
خۆرهەڵاتی ناس
کەسێکە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاکی ڕوژهەڵاتی بە دانیشتووەکانیەوە شارەزا بێ.- ی: پیشەی کەسێکییە ، کە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاک و دانیشتوانی خۆرهەڵات شارەزابێ