تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێگەیاندن
ئاگادارکردن، تێگهاندن، حاڵی کردن. خۆ_: ئاووڕلێدانەوەو غەم لێ خوواردن. خۆ تێ نەگەیاندن: خستنە پشت گووێ
جەزرە بەگەیاندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جەزرەبە پێگەیاندن
دەست بەناوگەیاندن
مەبەست لە چوونە سەرپێشاوە.
زیان پێگەیاندن
داغکردن،مۆرکردن، تێشکاندن، پاماڵکردن، پایەماڵکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زیانگەیاندن
ئێش و ئازار گەیاندن بەمەردووم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زیانگەیاندن
لە کیسدانی شتی مەردووم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زەبرگەیاندن
نهێم گەیاندن بەشتێک
مەترسیی ڕاگەیاندن
communicative risk, جەلیزادە. «گەشتی ژیانم»، بڕوانە www.mamosta.net
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاڕاگەیاندن
فریاخستنی شتێک بەشتێکدا بەچالاکی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاڕاگەیاندن
دابەشکردن و گەیاندنی شتێک بەشتێکدا بەکەموکوڕی
پیاڕاگەیاندن
بەشدانی هەموانی، بە گوێدا دانی خەبەر و فەرمان
پیاڕاگەیاندن
پێڕاگەیاندن. دابەشکردن و گەیاندنی چتێک بە چتێکی تر بە کەم و کووڕیەوە؛ ئەو چێشت و نانە بە میوانەکان ڕاگەیەنە، لە کاتێکا نانەکە کەم و میوانەکان زۆر بن. فریا خستنی بە شووێنێک یا بە کەسێکی بە چالاکی ئەو ئاوە بە ئاگرەکە ڕاگەیەنه و زوو بیکووژێنه وە، ئەم تۆشەیە بە کاروانەکە ڕاگەیەنە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاگەیاندن
فریاخستنی شتێک بەشتێکدا
پیاگەیاندن
بە وەختی خۆی گەیاندنی شتێ
پێڕاگەیاندن
وەڵامدان، ئاگادارکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێگەیاندن